《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (17) 章: 福勒嘎里
وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَقُولُ ءَأَنتُمۡ أَضۡلَلۡتُمۡ عِبَادِي هَٰٓؤُلَآءِ أَمۡ هُمۡ ضَلُّواْ ٱلسَّبِيلَ
[ وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ كافران حه‌شر ئه‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ئه‌وان جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌یانپه‌رست له‌ بت و دارو به‌ردو پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌ت و پیاوچاكان [ فَيَقُولُ أَأَنْتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَؤُلَاءِ ] خوای گه‌وره‌ ڕوو ئه‌كاته‌ پیاوچاكان و پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌تان و ده‌فه‌رمێت: ئایا ئێوه‌ ئه‌م به‌ندانه‌ی منتان گومڕا كردو داواتان لێ كردن كه‌ ئێوه‌ بپه‌رستن [ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ (١٧) ] یاخود ئه‌وان خۆیان ڕێگای ڕاستیان ون كردو وێڵیان كرد؟ (خواى گه‌وره‌ خۆى زاناتره‌ به‌ڵام پرسیار كردن له‌مان بۆ سه‌رزه‌نشت كردن و ده‌مكوتكردنى هاوبه‌شبڕیارده‌رانه‌).
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (17) 章: 福勒嘎里
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭