《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (21) 章: 福勒嘎里
۞ وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَوۡ نَرَىٰ رَبَّنَاۗ لَقَدِ ٱسۡتَكۡبَرُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ وَعَتَوۡ عُتُوّٗا كَبِيرٗا
{كافران پێشنیاری نابەجێ‌ دەكەن} [ وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا الْمَلَائِكَةُ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ گه‌یشتن به‌ خوای گه‌وره‌و به‌ قیامه‌ت نیه‌و ئومێدی زیندووبونه‌وه‌یان نیه‌ ئه‌ڵێن: باشه‌ بۆچی خوای گه‌وره‌ مه‌لائیكه‌تی دانه‌به‌زاندۆته‌ سه‌رمان تا پێمان بڵێ كه‌ محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و - صلی الله علیه وسلم - ڕاستگۆیه‌ [ أَوْ نَرَى رَبَّنَا ] یاخود بۆچى به‌ چاوى خۆمان خوای گه‌وره‌ نابینین تا پێمان بڵێ محمد پێغه‌مبه‌ره‌و - صلی الله علیه وسلم - له‌ لایه‌ن منه‌وه‌ هاتووه‌ [ لَقَدِ اسْتَكْبَرُوا فِي أَنْفُسِهِمْ ] به‌ڕاستی ئه‌مانه‌ له‌ نه‌فسی خۆیاندا زۆر خۆیان به‌ گه‌وره‌ زانی و لووتبه‌رز بوون [ وَعَتَوْا عُتُوًّا كَبِيرًا (٢١) ] وه‌ عینادی و سه‌ركه‌شیه‌كی زۆر گه‌وره‌یان كرد به‌وه‌ی كه‌ ئیمانیان نه‌هێناو ئه‌م داواكاریانه‌یان كرد.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (21) 章: 福勒嘎里
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭