Check out the new design

《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 章: 舍尔拉仪   段:
مَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يُمَتَّعُونَ
[ مَا أَغْنَى عَنْهُمْ مَا كَانُوا يُمَتَّعُونَ (٢٠٧) ] ئه‌و ته‌مه‌ن درێژی و ڕابواردنه‌ی له‌ ژیاندا به‌سه‌ریان برد هیچ سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ.
阿拉伯语经注:
وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ
[ وَمَا أَهْلَكْنَا مِنْ قَرْيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنْذِرُونَ (٢٠٨) ] وه‌ ئێمه‌ هیچ دێ و شارێكمان له‌ناو نه‌بردووه‌ ئیلا پێغه‌مبه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌مان بۆ ناردوون.
阿拉伯语经注:
ذِكۡرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
[ ذِكْرَى وَمَا كُنَّا ظَالِمِينَ (٢٠٩) ] ئه‌م هه‌واڵانه‌ هه‌مووی یادخستنه‌وه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی وه‌ ئێمه‌ سته‌م له‌ خه‌ڵكی ناكه‌ین.
阿拉伯语经注:
وَمَا تَنَزَّلَتۡ بِهِ ٱلشَّيَٰطِينُ
[ وَمَا تَنَزَّلَتْ بِهِ الشَّيَاطِينُ (٢١٠) ] وه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌یش شه‌یتان نه‌یهێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌و له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌ نیه‌ وه‌كو چۆن شه‌یتان قسه‌ بۆ كاهین و فاڵچیان دێنن.
阿拉伯语经注:
وَمَا يَنۢبَغِي لَهُمۡ وَمَا يَسۡتَطِيعُونَ
[ وَمَا يَنْبَغِي لَهُمْ ] وه‌ شه‌یتانه‌كان بۆیان نیه‌و ئیشى ئه‌وان نیه‌ به‌ڵكو ئیشى ئه‌وان خراپه‌و ئاشوبگێڕانه‌ [ وَمَا يَسْتَطِيعُونَ (٢١١) ] وه‌ توانای ئه‌م شته‌شیان نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسمان پارێزراوه‌ به‌ فریشته‌كان.
阿拉伯语经注:
إِنَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّمۡعِ لَمَعۡزُولُونَ
[ إِنَّهُمْ عَنِ السَّمْعِ لَمَعْزُولُونَ (٢١٢) ] به‌دڵنیایى ئه‌وان له‌ بیستنی قورئان جیا كراونه‌ته‌وه‌و په‌رده‌و شیهاب و نه‌یزه‌ك هه‌یه‌ به‌و نه‌یزه‌كانه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌یانسووتێنێ.
阿拉伯语经注:
فَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُعَذَّبِينَ
[ فَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] تۆ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا له‌ خوایه‌كی تر مه‌پاڕێره‌وه‌و خوایه‌كى تر مه‌په‌رسته‌ [ فَتَكُونَ مِنَ الْمُعَذَّبِينَ (٢١٣) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواتر خوای گه‌وره‌ سزات ئه‌دات و له‌ سزادراوان ئه‌بی، واته‌: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوایش - صلی الله علیه وسلم - شه‌ریك بۆ خوا دابنێت خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌دات چ جای ئێوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و شه‌ریك بۆ خوا دانانێت.
阿拉伯语经注:
وَأَنذِرۡ عَشِيرَتَكَ ٱلۡأَقۡرَبِينَ
[ وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ (٢١٤) ] وه‌ خزم و كه‌سوكاره‌ نزیكه‌كانت ئاگادار بكه‌وه‌، كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌سوكارو خزمه‌ نزیكه‌كانى بانگ كردو كۆكرده‌وه‌و ئاگادارى كردنه‌وه‌ له‌ سزاى خواى گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن، وه‌ ئه‌م تواناى نیه‌ هیچیان بۆ بكات له‌ رۆژى قیامه‌ت ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ى چاكى خۆیان نه‌بێت.
阿拉伯语经注:
وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
[ وَاخْفِضْ جَنَاحَكَ لِمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٢١٥) ] وه‌ باڵی خۆت شۆڕ بكه‌و نه‌رمونیان به‌، وه‌ خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ ده‌ربڕه‌ كه‌ شوێنت كه‌وتوون.
阿拉伯语经注:
فَإِنۡ عَصَوۡكَ فَقُلۡ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تَعۡمَلُونَ
[ فَإِنْ عَصَوْكَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌رپێچی تۆیان كرد [ فَقُلْ إِنِّي بَرِيءٌ مِمَّا تَعْمَلُونَ (٢١٦) ] ئه‌و كاته‌ بڵێ: من به‌ریم له‌ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن
阿拉伯语经注:
وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ
[ وَتَوَكَّلْ عَلَى الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ (٢١٧) ] وه‌ پشت به‌و خوایه‌ ببه‌سته‌و كاره‌كانت به‌و خوایه‌ بسپێره‌ كه‌ زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته‌ به‌رامبه‌ر كافران، وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییه‌ به‌رامبه‌ر باوه‌ڕداران.
阿拉伯语经注:
ٱلَّذِي يَرَىٰكَ حِينَ تَقُومُ
[ الَّذِي يَرَاكَ حِينَ تَقُومُ (٢١٨) ] ئه‌و خوایه‌ی كه‌ تۆ ئه‌بینێ كاتێك ڕاوه‌ستاوی نوێژ ئه‌كه‌ی.
阿拉伯语经注:
وَتَقَلُّبَكَ فِي ٱلسَّٰجِدِينَ
[ وَتَقَلُّبَكَ فِي السَّاجِدِينَ (٢١٩) ] وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌چیته‌ ڕكوع و سجود، یان كاتێك به‌ته‌نها نوێژ ئه‌كه‌ی ئه‌تبینێ وه‌ كاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ كڕنوشبه‌راندا كڕنوش ئه‌به‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌تبینێ.
阿拉伯语经注:
إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
[ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٢٢٠) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌ره‌ به‌ وته‌تان، وه‌ زۆر زانایه‌ به‌ جوله‌ و راوه‌ستانتان.
阿拉伯语经注:
هَلۡ أُنَبِّئُكُمۡ عَلَىٰ مَن تَنَزَّلُ ٱلشَّيَٰطِينُ
[ هَلْ أُنَبِّئُكُمْ عَلَى مَنْ تَنَزَّلُ الشَّيَاطِينُ (٢٢١) ] ئایا پێتان بڵێم شه‌یتان دائه‌به‌زێته‌ سه‌ر كێ؟
阿拉伯语经注:
تَنَزَّلُ عَلَىٰ كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٖ
[ تَنَزَّلُ عَلَى كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ (٢٢٢) ] دائه‌به‌زێته‌ سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كه‌ زۆر درۆ ئه‌كات و زۆر تاوانباره‌، واته‌: فاڵچیان و جادووگه‌ران.
阿拉伯语经注:
يُلۡقُونَ ٱلسَّمۡعَ وَأَكۡثَرُهُمۡ كَٰذِبُونَ
[ يُلْقُونَ السَّمْعَ ] ئه‌وان گوێ له‌ هه‌ندێك شت ئه‌گرن تا بیدزن و بیهێنن بۆ فاڵچیان [ وَأَكْثَرُهُمْ كَاذِبُونَ (٢٢٣) ] به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و فاڵچیانه‌ درۆ ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه‌ شتیان له‌ شه‌یتانه‌وه‌ بیستبێ.
阿拉伯语经注:
وَٱلشُّعَرَآءُ يَتَّبِعُهُمُ ٱلۡغَاوُۥنَ
{شاعيران دوو جۆرن} [ وَالشُّعَرَاءُ يَتَّبِعُهُمُ الْغَاوُونَ (٢٢٤) ] دوو شاعیر هه‌جوى یه‌كیان كردو قسه‌یان به‌ یه‌ك كرد، كه‌سانێكى خراپ و گێل شوێنیان كه‌وتن، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه‌ شاعیرانیش خه‌ڵكی خراپ شوێنیان ئه‌كه‌وێت.
阿拉伯语经注:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّهُمۡ فِي كُلِّ وَادٖ يَهِيمُونَ
[ أَلَمْ تَرَ أَنَّهُمْ فِي كُلِّ وَادٍ يَهِيمُونَ (٢٢٥) ] ئایا نابینی ئه‌وان له‌ هه‌موو دۆڵێكدا قسه‌ ئه‌كه‌ن و ڕۆئه‌چن، واته‌: له‌ هه‌موو بوارێكدا قسه‌ ئه‌كه‌ن، جارێك مه‌دح و سه‌ناى خه‌ڵكى ده‌كه‌ن به‌ ناحه‌ق، وه‌ جارێك قسه‌ ده‌كه‌ن به‌ خه‌ڵكى به‌ ناحه‌ق، وه‌ جارێك باسى ئافره‌ت ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ پڕ سكى له‌ كێماو و زوخاو بێت باشتره‌ له‌وه‌ى كه‌ سكى پڕ بێت له‌م جۆره‌ شیعرانه‌).
阿拉伯语经注:
وَأَنَّهُمۡ يَقُولُونَ مَا لَا يَفۡعَلُونَ
[ وَأَنَّهُمْ يَقُولُونَ مَا لَا يَفْعَلُونَ (٢٢٦) ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان به‌ ده‌م ئه‌یڵێن به‌ كرده‌وه‌ نایسه‌لمێنن، ئه‌ڵێ: وامان كردو نه‌یان كردووه‌.
阿拉伯语经注:
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَذَكَرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱنتَصَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَيَّ مُنقَلَبٖ يَنقَلِبُونَ
[ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] كه‌ زه‌مى شاعیران كرا (حه‌سانى كوڕى سابت و عبدالله¬ى كوڕى ره‌وواحه‌و كه‌عبى كوڕى مالیك) به‌ گریانه‌وه‌ هاتن بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وتیان: خواى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندووه‌ ده‌زانێت ئێمه‌ شاعیرین و مه‌به‌ستى ئێمه‌یه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو شاعیره‌ باوه‌ڕداره‌كانى جیا كرده‌وه‌و فه‌رمووى: ته‌نها ئه‌و شاعیرانه‌ نه‌بێ كه‌ باوه‌ڕدارن وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ [ وَذَكَرُوا اللَّهَ كَثِيرًا ] وه‌ زۆر زیكرو یادی خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ به‌ شیعره‌كانیان [ وَانْتَصَرُوا مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا ] وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سته‌میان لێكراوه‌ خۆیان سه‌ر ئه‌كه‌ون به‌سه‌ر كافران و بێباوه‌ڕان و به‌ شیعر وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه‌و به‌رگری له‌ دین ئه‌كه‌ن [ وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنْقَلَبٍ يَنْقَلِبُونَ (٢٢٧) ] وه‌ ئه‌و زاڵم و سته‌مكارانه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌زانن به‌ره‌و كوێ وه‌رئه‌گێڕدرێنه‌وه‌ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خداو ئه‌مدیو دیو ئه‌كرێن، واته‌: خراپی سه‌ره‌نجامیان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌زانن، والله أعلم .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 章: 舍尔拉仪
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译。

关闭