《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (87) 章: 舍尔拉仪
وَلَا تُخۡزِنِي يَوۡمَ يُبۡعَثُونَ
[ وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ (٨٧) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئابڕووم مه‌به‌و سه‌رشۆڕم مه‌كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كه‌ خه‌ڵكی زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه‌، واته‌: له‌پێش چاوم باوكم مه‌خه‌ره‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (له‌ رۆژى قیامه‌ت ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - باوكى ده‌بینێت رووى ره‌ش و ته‌پوتۆزاویه‌و ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ى باوكه‌ نه‌مووت سه‌رپێچیم مه‌كه‌و شوێنم بكه‌وه‌، ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ سه‌رپێچیت ناكه‌م، ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ى په‌روه‌ردگار تۆ به‌ڵێنت پێدام كه‌ سه‌رشۆڕم نه‌كه‌یت له‌ رۆژى قیامه‌ت، چ سه‌رشۆڕییه‌ك له‌مه‌ خراپتره‌ كه‌ باوكم بخه‌یته‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خ؟ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: من به‌هه‌شتم له‌ كافران حه‌رام كردووه‌، پاشان خوای گه‌وره‌ باوكی ئه‌كاته‌ كه‌متیارێكى نێرو فڕێ ئه‌درێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌)، وه‌كو له‌ بوخاری و موسلیمدا هاتووه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (87) 章: 舍尔拉仪
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭