《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (62) 章: 奈姆里
أَمَّن يُجِيبُ ٱلۡمُضۡطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكۡشِفُ ٱلسُّوٓءَ وَيَجۡعَلُكُمۡ خُلَفَآءَ ٱلۡأَرۡضِۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ قَلِيلٗا مَّا تَذَكَّرُونَ
{ ته‌نها خواى گه‌وره‌ به‌هاناى لێقه‌وماوانه‌وه‌ دێت} [ أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ ] كێ هه‌یه‌ وه‌ڵامی لێقه‌وماو بداته‌وه‌ كاتێك كه‌ ده‌پارێته‌وه‌و هانا بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌بات جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌؟ [ وَيَكْشِفُ السُّوءَ ] وه‌ كێ هه‌یه‌ خراپه‌تان له‌سه‌ر هه‌ڵگرێ و لایدات؟ [ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ ] وه‌ كێ هه‌یه‌ ئێوه‌ بكات به‌ جێنشین له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ جیلێكی له‌ناوبرد جیلێكی تر جێیان بگرێته‌وه‌؟ واته‌: كه‌س نیه‌ [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ الله دا په‌رستراو و خوایه‌كی تر هه‌یه‌ كه‌ شایانى په‌رستن بێت و ئێوه‌ بیپه‌رستن و بیكه‌ن به‌ شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره‌؟ [ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (٦٢) ] به‌ڵام زۆر به‌ كه‌می بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ حه‌ق.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (62) 章: 奈姆里
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭