《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (12) 章: 盖萨斯
۞ وَحَرَّمۡنَا عَلَيۡهِ ٱلۡمَرَاضِعَ مِن قَبۡلُ فَقَالَتۡ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰٓ أَهۡلِ بَيۡتٖ يَكۡفُلُونَهُۥ لَكُمۡ وَهُمۡ لَهُۥ نَٰصِحُونَ
[ وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ الْمَرَاضِعَ مِنْ قَبْلُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسایان هه‌ڵگرت چه‌ندێك ئافره‌ت كه‌ شیری هه‌بوو هێنایان بۆ ئه‌وه‌ى شیرى پێبدات خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌ی كرد شیری هیچ كه‌سیان بخوات و مه‌مكی هیچ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نه‌گرت تا شیره‌كه‌یان بخوات، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای دایكی [ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُ لَكُمْ وَهُمْ لَهُ نَاصِحُونَ (١٢) ] هێنایان بۆ بازاڕ تا ئافره‌تێكیان ده‌ست بكه‌وێت شیرى پێبدات، خوشكه‌كه‌ی بینى و وتی: ئایا ڕێنمایتان بكه‌م بۆ ماڵێك كه‌ ئه‌وان سه‌رپه‌رشتیاری بكه‌ن و شیری پێ بده‌ن، وه‌ ئه‌وان زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو ئامۆژگاریكار ده‌بن بۆی له‌ په‌روه‌رده‌كردنیدا (ئه‌میش نزیك بوو خۆى ئاشكرا بكات، وتیان چۆن ده‌زانیت واده‌بن؟ وتى: له‌به‌ر خاتر فیرعه‌ون، ئینجا وازیان لێهێنا).
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (12) 章: 盖萨斯
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭