《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (19) 章: 盖萨斯
فَلَمَّآ أَنۡ أَرَادَ أَن يَبۡطِشَ بِٱلَّذِي هُوَ عَدُوّٞ لَّهُمَا قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ أَتُرِيدُ أَن تَقۡتُلَنِي كَمَا قَتَلۡتَ نَفۡسَۢا بِٱلۡأَمۡسِۖ إِن تُرِيدُ إِلَّآ أَن تَكُونَ جَبَّارٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلۡمُصۡلِحِينَ
[ فَلَمَّا أَنْ أَرَادَ أَنْ يَبْطِشَ ] كاتێك كه‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - ویستی بڕوات له‌و (قيبطي)يه بدات كه‌ ئه‌یه‌وێ زوڵم له‌ به‌نی ئیسرائیلییه‌كه‌ بكات كه‌ به‌نی ئیسرائیلییه‌كه‌ داوای فریاكه‌وتنی لێ كرد [ بِالَّذِي هُوَ عَدُوٌّ لَهُمَا ] كه‌ (قيبطي)يهكه‌ دوژمنی موسى و - صلی الله علیه وسلم - دوژمنی كابرای به‌نی ئیسرائیلیش بوو، موسى - صلی الله علیه وسلم - چووه‌ پێشه‌وه‌ بۆی [ قَالَ يَا مُوسَى أَتُرِيدُ أَنْ تَقْتُلَنِي كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًا بِالْأَمْسِ ] كابرای به‌نی ئیسرائیلی له‌ لاوازى و بێده‌سه‌ڵاتیدا وایزانی موسى - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئه‌م دێت و له‌م ده‌دات، وتی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ته‌وێ من بكوژی هه‌روه‌كو چۆن دوێنێ كه‌سێكت كوشت، له‌وێدا یه‌كسه‌ر ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و كوژراوه‌ی هۆزى فیرعه‌ون دوێنێ كوژراوه‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - كوشتوویه‌تى (كه‌س نه‌یده‌زانى به‌ڵام ئاشكراى كردو پیاوه‌ (قيبطي)يهكه‌ رۆیشت و هه‌واڵه‌كه‌ى گه‌یانده‌ فیرعه‌ون) [ إِنْ تُرِيدُ إِلَّا أَنْ تَكُونَ جَبَّارًا فِي الْأَرْضِ ] وه‌ وتى: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌ تۆ خه‌ڵكى ئه‌كوژی و له‌ خه‌ڵكى ئه‌ده‌یت ته‌نها مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆت به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا زاڵ بكه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی [ وَمَا تُرِيدُ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْمُصْلِحِينَ (١٩) ] وه‌ تۆ ناتته‌وێ له‌سه‌ر زه‌ویدا چاكسازی له‌ نێوان خه‌ڵكیدا بكه‌یت.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (19) 章: 盖萨斯
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭