《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (82) 章: 盖萨斯
وَأَصۡبَحَ ٱلَّذِينَ تَمَنَّوۡاْ مَكَانَهُۥ بِٱلۡأَمۡسِ يَقُولُونَ وَيۡكَأَنَّ ٱللَّهَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ وَيَقۡدِرُۖ لَوۡلَآ أَن مَّنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡنَا لَخَسَفَ بِنَاۖ وَيۡكَأَنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلۡكَٰفِرُونَ
[ وَأَصْبَحَ الَّذِينَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ پێش ئێستا ئاواته‌خواز بوون خوای گه‌وره‌ وه‌كو ئه‌وی به‌مانیش ببه‌خشیایه‌ [ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ ] (وَيْكَأَنَّ) به‌ مانای هاوار بۆ خۆت و ئایا نازانى دێت، ئه‌یانووت: هاوار بۆ خۆت بزانه‌، یان ئایا نابینی كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕزقی خۆی فراوان ئه‌كات بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت له‌ به‌نده‌كانی، وه‌ ویستیشی لێ بێت كه‌می ئه‌كاته‌وه‌ (ده‌وڵه‌مه‌ندى و هه‌ژارى به‌ڵگه‌ نیه‌ له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى و توڕه‌ بوون و خۆشه‌ویستى و رق لێبوونى خواى گه‌وره‌) [ لَوْلَا أَنْ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی خۆی نه‌ڕژاندایه‌ به‌سه‌رمانداو ڕه‌حمی پێ نه‌كردینایه‌ [ لَخَسَفَ بِنَا ] ئه‌وه‌ ئێمه‌یشی له‌گه‌ڵ (قارون)دا ئه‌برده‌ ناخی زه‌وی، چونكه‌ ئێمه‌ ئاواتمان به‌و خواست [ وَيْكَأَنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ (٨٢) ] هاوار بۆ خۆت بزانه‌، یان ئایا نابینی كه‌ خوای گه‌وره‌ كافران سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو ناكات.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (82) 章: 盖萨斯
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭