《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (174) 章: 阿里欧姆拉尼
فَٱنقَلَبُواْ بِنِعۡمَةٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضۡلٖ لَّمۡ يَمۡسَسۡهُمۡ سُوٓءٞ وَٱتَّبَعُواْ رِضۡوَٰنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضۡلٍ عَظِيمٍ
[ فَانْقَلَبُوا بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ لَمْ يَمْسَسْهُمْ سُوءٌ ] ئه‌بو سوفیان به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وت: مه‌وعیدت لاى به‌در بێت كه‌ له‌وێ هاوڕێكانمانتان كوشت، ترسنۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئازاو پاڵه‌وان خۆى بۆ كوشتارو بازرگانى ئاماده‌ ده‌كات، كه‌ به‌در بازاڕى بازرگانى بوو، به‌ڵام كاتێك كه‌ رۆیشتن كه‌سیان لێ نه‌بینى و بازرگانى خۆیان كرد، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، باوه‌ڕداران گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ نیعمه‌ت و به‌فه‌زڵ و چاكه‌یه‌كی زۆر له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ تووشی شه‌ڕو هیچ زه‌ره‌رو زیانێك نه‌بوون و پاراستیانی [ وَاتَّبَعُوا رِضْوَانَ اللَّهِ ] وه‌ شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ كه‌وتن [ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ (١٧٤) ] وه‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره‌ یه‌كجار گه‌وره‌یه‌ .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (174) 章: 阿里欧姆拉尼
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭