《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (73) 章: 阿里欧姆拉尼
وَلَا تُؤۡمِنُوٓاْ إِلَّا لِمَن تَبِعَ دِينَكُمۡ قُلۡ إِنَّ ٱلۡهُدَىٰ هُدَى ٱللَّهِ أَن يُؤۡتَىٰٓ أَحَدٞ مِّثۡلَ مَآ أُوتِيتُمۡ أَوۡ يُحَآجُّوكُمۡ عِندَ رَبِّكُمۡۗ قُلۡ إِنَّ ٱلۡفَضۡلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤۡتِيهِ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ
[ وَلَا تُؤْمِنُوا إِلَّا لِمَنْ تَبِعَ دِينَكُمْ ] وه‌ جووله‌كه‌ هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكیان وت: ئیمان مه‌هێنن و باوه‌ڕ مه‌كه‌ن ته‌نها به‌و كه‌سانه‌ نه‌بێ كه‌ شوێنى دینه‌كه‌ی ئێوه‌ كه‌وتوونه‌ [ قُلْ إِنَّ الْهُدَى هُدَى اللَّهِ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هیدایه‌ت هه‌ر هیدایه‌تی خوایه‌و به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ أَنْ يُؤْتَى أَحَدٌ مِثْلَ مَا أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَاجُّوكُمْ عِنْدَ رَبِّكُمْ ] ئه‌مه‌ هه‌ر له‌ قسه‌ی جووله‌كه‌كانه‌ كه‌ حه‌سوودی به‌ ئیمانداران ئه‌به‌ن كه‌ پێغه‌مبه‌ریان بۆ هاتووه‌و كتابیان بۆ هاتووه‌، ئه‌ڵێن ئه‌و زانیارییه‌ى پێتانه‌ ئاشكراى مه‌كه‌ن بۆ موسڵمانان با فێر نه‌بن و هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی ئێوه‌یان پێ نه‌درێ یان لای خوای گه‌وره‌ نه‌یكه‌نه‌ به‌ڵگه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ حه‌قه‌كه‌مان ناسیوه‌و شوێنی نه‌كه‌وتووینه‌ [ قُلْ إِنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: فه‌زڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و دینی ئیسلام به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٧٣) ] به‌هه‌ر كه‌سێكی ئه‌به‌خشێت كه‌ خۆی ویستی لێ بێت و شایه‌نی بێت، وه‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره‌ یه‌كجار فراوانه‌ .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (73) 章: 阿里欧姆拉尼
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭