《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (78) 章: 阿里欧姆拉尼
وَإِنَّ مِنۡهُمۡ لَفَرِيقٗا يَلۡوُۥنَ أَلۡسِنَتَهُم بِٱلۡكِتَٰبِ لِتَحۡسَبُوهُ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَمَا هُوَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ وَمَا هُوَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِۖ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ
{جولەكە سەر لە خەڵكی دەشێوێنن } [ وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ ] وه‌ له‌ناو جووله‌كه‌كانیشدا كۆمه‌ڵێك هه‌ن كه‌ زمانیان گێڕو خوار ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ قسه‌ی تر بده‌نه‌ پاڵ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و وا بزانن ئه‌میش هه‌ر له‌ ته‌وراته‌كه‌یه‌و ئه‌یخوێننه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ قسه‌ی خۆیانه‌و له‌ كتابی خوای گه‌وره‌ نیه‌و شتی وا نه‌هاتووه‌ [ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ى كه‌ ئێمه‌ ئه‌یخوێنینه‌وه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دابه‌زیوه‌ به‌ڵام ڕاست ناكه‌ن و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نیه‌ [ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٧٨) ] دیسان درۆ بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ درۆ ئه‌كه‌ن له‌ كاتێكدا خۆیشیان ئه‌زانن ئه‌مانه‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌ .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (78) 章: 阿里欧姆拉尼
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭