《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (10) 章: 赛智德
وَقَالُوٓاْ أَءِذَا ضَلَلۡنَا فِي ٱلۡأَرۡضِ أَءِنَّا لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدِۭۚ بَلۡ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمۡ كَٰفِرُونَ
{ماناكانى (ضلال) له‌ قورئاندا} [ وَقَالُوا أَإِذَا ضَلَلْنَا فِي الْأَرْضِ أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ] وه‌ كافران ئه‌ڵێن: ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ناو زه‌وی و خۆڵ و خاكدا فه‌وتاین و له‌ناوچووین و نه‌ماین ئایا ئێمه‌ سه‌رله‌نوێ ئه‌بینه‌وه‌ به‌ دروستكراوێكی تازه‌؟! ئه‌م شته‌ به‌ دور ده‌زانن سه‌باره‌ت به‌ بێده‌سه‌ڵاتى و لاوازى خۆیان [ بَلْ هُمْ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ كَافِرُونَ (١٠) ] به‌ڵكو ئه‌وان به‌ گه‌یشتن به‌ په‌روه‌ردگاریان له‌ ڕۆژی دوایی كافرو بێباوه‌ڕن، (ضَلَال) له‌ قورئانى پیرۆزدا به‌ چه‌ند مانایه‌ك هاتووه‌: له‌وانه‌: یه‌كه‌م: ئه‌م مانایه‌ى كه‌ باسمان كرد: به‌ ماناى له‌ناوچون و فه‌وتان و ون بوون و دیار نه‌مان، وه‌ له‌ (سووره‌تى: الأعراف/٥٣) {وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ}، دووه‌م: نه‌زانینى حه‌قیقه‌تى شته‌كان وه‌كو خۆى، وه‌كو له‌ ئایه‌تى (٩٥) سووره‌تى یوسف هاتووه‌: {قَالُوا تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلالِكَ الْقَدِيمِ} وه‌ له‌ (سوره‌تى الضحى: ٧) {وَوَجَدَكَ ضَالاً فَهَدَى}، سێیه‌م: به‌ ماناى گومڕایى له‌ دین هاتووه‌، وه‌كو له‌ زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان، وه‌كو (سوره‌تى فاتحه‌: ٧) {غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ}.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (10) 章: 赛智德
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭