《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (12) 章: 亚斯
إِنَّا نَحۡنُ نُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَنَكۡتُبُ مَا قَدَّمُواْ وَءَاثَٰرَهُمۡۚ وَكُلَّ شَيۡءٍ أَحۡصَيۡنَٰهُ فِيٓ إِمَامٖ مُّبِينٖ
[ إِنَّا نَحْنُ نُحْيِ الْمَوْتَى ] ئێمه‌ له‌ پاش مردن له‌ رۆژى قیامه‌ت مردووه‌كان زیندوو ئه‌كه‌ینه‌وه‌، (وه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ دڵى مردووى كافران ئه‌وه‌ى شایانى هیدایه‌ت بێت خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تیان ده‌دات و به‌ قورئان زیندووى ده‌كاته‌وه‌) {فەزڵی نوێژی جەماعەت} [ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ ] (ئه‌بو سه‌عید) ده‌فه‌رمێت: (به‌نی سه‌لیمه‌) لای پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - گله‌یی دوورى ماڵه‌كانیان كرد له‌ مزگه‌وته‌وه‌و ویستیان ماڵه‌كانیان نزیك بكه‌نه‌وه‌ له‌ مزگه‌وته‌كه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو ئه‌وانیش له‌ شوێنى خۆیان مانه‌وه‌: واته‌: وه‌ كاتێك كه‌ بۆ مزگه‌وت ئه‌ڕۆن هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیان بۆ ئه‌نووسین و پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه‌، وه‌ هه‌رچی كرده‌وه‌یه‌كیش كه‌ كردبێتیان چاك یان خراپ هه‌مووی ئه‌نووسین، وه‌ شوێنه‌واریشیان ده‌نوسین كه‌ له‌ دوای خۆیان كرده‌وه‌یه‌كی چاكیان به‌جێ هێشتبێت و خه‌ڵكى چاویان لێ بكات و شوێنیان بكه‌وێت وه‌كو فێركردنی زانستی شه‌رعی و دروست كردنی مزگه‌وت و قورئان خستنه‌ ناو مزگه‌وت و هه‌ڵكه‌ندنى بیرو هه‌ر كارێكی چاكی تر، یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كاری خراپیان كردبێ و خه‌ڵكى چاویان لێ بكات هه‌مووی بۆیان ئه‌ڕوات و نووسراوه‌و سزا ده‌درێن له‌سه‌رى [ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ (١٢) ] وه‌ هه‌موو شتێكیشمان سه‌رژمێری كردووه‌و نووسیوه‌ له‌ په‌ڕاو و نامه‌ی كرده‌وه‌كان یاخود له‌ (لوح المحفوظ) دا.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (12) 章: 亚斯
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭