《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (38) 章: 亚斯
وَٱلشَّمۡسُ تَجۡرِي لِمُسۡتَقَرّٖ لَّهَاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ
{خۆر جێگیر نیەو دەجولێت} [ وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ] وه‌ خۆریش ئه‌ڕوات بۆ شوێنی جێگیری خۆی كه‌ ژێر عه‌رشی خوای گه‌وره‌یه‌، (ئه‌بو زه‌ڕى غه‌ففارى) ده‌فه‌رمێت: له‌كاتى خۆرئاوا بوون له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بووم له‌ مزگه‌وت، فه‌رمووى: (ئه‌ى ئه‌با زه‌ڕ ده‌زانیت خۆر له‌ كوێ ئاوا ده‌بێت؟) وتم: خواو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - باشتر ده‌زانن، فه‌رمووى: (ده‌ڕوات تا له‌ ژێر عه‌رشى خواى گه‌وره‌ سوجده‌ ده‌بات، ئه‌میش ماناى ئایه‌ته‌كه‌یه‌)، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خۆر ده‌جولێت و جێگیر نیه‌) [ ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (٣٨) ] كه‌ ئه‌مه‌یش دانانی خوایه‌كه‌ كه‌ زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (38) 章: 亚斯
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭