《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (65) 章: 亚斯
ٱلۡيَوۡمَ نَخۡتِمُ عَلَىٰٓ أَفۡوَٰهِهِمۡ وَتُكَلِّمُنَآ أَيۡدِيهِمۡ وَتَشۡهَدُ أَرۡجُلُهُم بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
{مۆر لە دەم دەدرێت‌ودەست‌و قاچ شایەتی دەدەن!} [ الْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَى أَفْوَاهِهِمْ ] كافران و مونافیقان نكوڵى كوفرو تاوانیان ده‌كه‌ن، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: ئه‌مڕۆ مۆر ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر زمانیان كه‌ نه‌توانن قسه‌ بكه‌ن [ وَتُكَلِّمُنَا أَيْدِيهِمْ ] وه‌ ده‌سته‌كانیان دێنینه‌ قسه‌و قسه‌مان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن [ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُمْ ] وه‌ پێیه‌كانیان شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن [ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٦٥) ] به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (له‌ رۆژى قیامه‌ت به‌نده‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ ده‌كات و ده‌ڵێت من ته‌نها شایه‌تێكم ده‌وێت كه‌ شایه‌تیم له‌سه‌ر بدات له‌ نه‌فسى خۆم بێت، خواى گه‌وره‌ رازى ده‌بێت و مۆر له‌سه‌ر ده‌مى ده‌دات و به‌ ئه‌ندامه‌كانى ده‌فه‌رمێت بێنه‌ قسه‌، ئه‌وانیش دێنه‌ قسه‌و شایه‌تى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن).
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (65) 章: 亚斯
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭