《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (9) 章: 亚斯
وَجَعَلۡنَا مِنۢ بَيۡنِ أَيۡدِيهِمۡ سَدّٗا وَمِنۡ خَلۡفِهِمۡ سَدّٗا فَأَغۡشَيۡنَٰهُمۡ فَهُمۡ لَا يُبۡصِرُونَ
[ وَجَعَلْنَا مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّا ] وه‌ له‌ پێش و پاشیاندا به‌ربه‌ستمان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمان نه‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئیمان هێنان نین و لووتبه‌رزو خۆبه‌گه‌وره‌زان و عینادن [ فَأَغْشَيْنَاهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ (٩) ] وه‌ په‌رده‌شمان داوه‌ به‌ چاویاندا تا حه‌ق نه‌بینن وه‌ ئه‌وان ئه‌و حه‌قه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ نایبینن و سودى لێ نابینن، (ئه‌بو جه‌هل) هه‌ڕه‌شه‌ى كردو وتى: ئه‌گه‌ر محمد - صلی الله علیه وسلم - ببینم ده‌بێت واى لێبكه‌م و واى لێبكه‌م كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى چووه‌ ناو كه‌عبه‌یش نه‌یبینى، وه‌ كافران له‌ پێش ده‌رگارى ماڵى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌ بۆسه‌دا بوون بۆى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌ ماڵ ده‌رچوو مشتێك خۆڵى هه‌ڵگرت و كردى به‌سه‌ریانداو سه‌ره‌تاى ئه‌م سوره‌ته‌ى خوێنده‌وه‌ تا گه‌یشته‌ ئه‌م ئایه‌ته‌و به‌ناویاندا تێپه‌ڕى و نه‌یانبینى، (ابن عباس) به‌ (فَأَعْشَيْنَاهُمْ) ده‌یخوێنده‌وه‌، واته‌: توشى شه‌وكوێرى و چاوئێشه‌یان ده‌كه‌ین.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (9) 章: 亚斯
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭