《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (42) 章: 隋德
ٱرۡكُضۡ بِرِجۡلِكَۖ هَٰذَا مُغۡتَسَلُۢ بَارِدٞ وَشَرَابٞ
{خواى گه‌وره‌ شیفاى ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌دات} [ ارْكُضْ بِرِجْلِكَ هَذَا مُغْتَسَلٌ بَارِدٌ وَشَرَابٌ (٤٢) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: به‌ پێیه‌كانت ڕابكه‌و بیده‌ به‌ زه‌ویدا ئه‌میش واى كردو ئاوێكى بۆ هه‌ڵقوڵاندو فه‌رمووى: به‌ناو ئه‌م ئاوه‌دا بڕۆ و خۆتى پێ بشۆره‌ ئه‌مه‌ ئاوێكی ساردو سازگاره‌ وه‌ خواردنه‌وه‌یشه‌و دواتر لێشی بخۆره‌وه‌ به‌وه‌ چاك ئه‌بیته‌وه‌ یه‌كسه‌ر چاك بووه‌وه‌ له‌و نه‌خۆشیه‌ كه‌ هه‌ژده‌ ساڵ نه‌خۆش بووه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ( كه‌ خۆى شوشت خۆى رووت كرده‌وه‌ خواى گه‌وره‌ كولله‌ى له‌ ئاڵتوون بۆ باراند ئه‌یوبیش - صلی الله علیه وسلم - ده‌یكرده‌ ناو پۆشاكه‌كه‌یه‌وه‌، وه‌ كێڵگه‌یه‌كى گه‌نم و كێڵگه‌یه‌كى جۆى هه‌بووه‌، خواى گه‌وره‌ دوو هه‌ورى ناردووه‌ یه‌كێكیان ئاڵتوونى باراندۆته‌ سه‌ر گه‌نمه‌كه‌ تا له‌ زۆریدا لێى رۆیشتووه‌ وه‌كو باران، وه‌ ئه‌وه‌ى تر زیوى باراندۆته‌ سه‌ر جۆیه‌كه‌ تا له‌ زۆریدا لێى رۆیشتووه‌ وه‌كو باران).
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (42) 章: 隋德
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭