《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (29) 章: 宰姆拉
ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا رَّجُلٗا فِيهِ شُرَكَآءُ مُتَشَٰكِسُونَ وَرَجُلٗا سَلَمٗا لِّرَجُلٍ هَلۡ يَسۡتَوِيَانِ مَثَلًاۚ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
{نمونه‌ى هاوبه‌شبڕیارده‌ران} [ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا رَجُلًا فِيهِ شُرَكَاءُ مُتَشَاكِسُونَ ] خوای گه‌وره‌ نموونه‌ی مرۆڤی موشریك ئه‌هێنێته‌وه‌ به‌ نموونه‌ی پیاوێك كه‌ كۆمه‌ڵێك خاوه‌نی هه‌یه‌ كه‌ هه‌موویان شه‌ریكن له‌م پیاوه‌ی ژێرده‌ست و كۆیله‌یان، وه‌ خاوه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدا ناكۆكن، وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌شیان له‌گه‌ڵ كۆیله‌كه‌دا قورس و خراپ و سه‌خته‌، ئه‌مه‌ نمونه‌ى مرۆڤى هاوبه‌شبڕیارده‌ره‌ كه‌ چه‌ند خوایه‌ك ده‌په‌رستێت و خۆى كردووه‌ به‌ به‌نده‌ى چه‌ند خوایه‌ك [ وَرَجُلًا سَلَمًا لِرَجُلٍ ] وه‌ پیاوێكی تریش یه‌ك خاوه‌نێكی هه‌یه‌و خۆی ته‌سلیمی یه‌ك كه‌سێك كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیدا باشه‌و ئه‌زانێ به‌چی ڕازی ئه‌بێ و جێبه‌جێی ئه‌كات، ئه‌مه‌ نمونه‌ى مرۆڤی یه‌كخواپه‌رسته‌ كه‌ به‌ تاك و ته‌نها خواى گه‌وره‌ ده‌په‌رستێت و ده‌زانێت به‌چى رازیه‌و جێبه‌جێى ده‌كات و ئه‌نجامى ده‌دات و ره‌زامه‌ندى به‌ده‌ست دێنێت [ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ] ئایا ئه‌م دوو كه‌سه‌ یه‌كسانن؟ بێگومان یه‌كسان نین [ الْحَمْدُ لِلَّهِ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ چۆن دینه‌كه‌ی ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كات [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٢٩) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی نه‌زانن بۆیه‌ هاوبه‌ش بۆ خواى گه‌وره‌ بڕیار ده‌ده‌ن.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (29) 章: 宰姆拉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭