《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (32) 章: 宰姆拉
۞ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى ٱللَّهِ وَكَذَّبَ بِٱلصِّدۡقِ إِذۡ جَآءَهُۥٓۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡكَٰفِرِينَ
[ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَذَبَ عَلَى اللَّهِ ] ئایا كێ له‌و كه‌سه‌ سته‌مكارتره‌، واته‌: كه‌س سته‌مكارتر نیه‌ له‌و كه‌سه‌ی كه‌ درۆ بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌به‌ستێ و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ئه‌كات، یان منداڵ ئه‌داته‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ وه‌كو جوله‌كه‌و گاورو هاوبه‌شبڕیارده‌ران، یان شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره‌ دائه‌نێت [ وَكَذَّبَ بِالصِّدْقِ إِذْ جَاءَهُ ] وه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ش كه‌ ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌یه‌و له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ -صلی الله علیه وسلم - بۆی هاتووه‌ ئه‌م به‌درۆی ئه‌زانێت و باوه‌ڕی پێ ناكات[ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْكَافِرِينَ (٣٢) ] ئایا جه‌هه‌ننه‌م شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و كافرانه‌ نیه‌ كه‌ ئاوا شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ دائه‌نێن و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن؟ (واته‌: به‌ دڵنیایی دۆزه‌خ شوێنیانه‌).
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (32) 章: 宰姆拉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭