《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (26) 章: 艾菲拉
وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ ذَرُونِيٓ أَقۡتُلۡ مُوسَىٰ وَلۡيَدۡعُ رَبَّهُۥٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمۡ أَوۡ أَن يُظۡهِرَ فِي ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡفَسَادَ
{فیرعه‌ون موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ ئاشوبگێڕى} [ وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِي أَقْتُلْ مُوسَى وَلْيَدْعُ رَبَّهُ ] وه‌ فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بێنن و لێمگه‌ڕێن با موسی - صلی الله علیه وسلم - بكوژم و ئه‌ویش با بانگی په‌روه‌ردگاری بكات ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كات با خوایه‌كه‌ی بێت من بێباكم و گوێ ناده‌م و به‌ڵامه‌وه‌ ئاساییه‌ [ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُبَدِّلَ دِينَكُمْ ] من له‌وه‌ ئه‌ترسێم كه‌ موسی - صلی الله علیه وسلم - دینی ئێوه‌ بگۆڕێ [ أَوْ أَنْ يُظْهِرَ فِي الْأَرْضِ الْفَسَادَ (٢٦) ] یاخود له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا ئاشووب و گه‌نده‌ڵی بڵاو بكاته‌وه‌و ناكۆكی بنێته‌وه‌، (تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت دز خاوه‌ن ماڵی گرت، هه‌میشه‌ كافران سته‌م له‌ خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا خۆیان وه‌كو فریادڕه‌س و دڵسۆزیان نیشان ده‌ده‌ن بۆ خه‌ڵه‌تاندن و چه‌واشه‌ كردن و چاوبه‌ست كردنیان).
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (26) 章: 艾菲拉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭