《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (11) 章: 舒拉
فَاطِرُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ جَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَمِنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ أَزۡوَٰجٗا يَذۡرَؤُكُمۡ فِيهِۚ لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ
[ فَاطِرُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره‌ دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌ [ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا ] له‌ نه‌فس و شێوه‌ی خۆتان خێزانی بۆ دروست كردوون و كردوتانی به‌ نێرو مێ [ وَمِنَ الْأَنْعَامِ أَزْوَاجًا ] وه‌ له‌ ئاژه‌ڵانیش نێرو مێی دروست كردووه‌، (ئه‌نعام) بریتییه‌ له‌: وشترو مانگاو مه‌ڕو بزن [ يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ ] ئێوه‌ له‌ناو ره‌حم و سكی ئافره‌تاندا، یان له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوتان ئه‌كاته‌وه‌ وه‌ زۆرتان ئه‌كات به‌هۆی ژن و ژنخوازیه‌وه‌، [ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ] هیچ شت و كه‌سێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناچێت، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ تاك و ته‌نهایه‌و دروستكاره‌ [ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (١١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌ره‌ به‌وته‌و قسه‌تان، وه‌ زۆر بینه‌ره‌ به‌ كرده‌وه‌تان، وه‌ هه‌موو شتێك ده‌بیستێت و ده‌بینێت.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (11) 章: 舒拉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭