《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (16) 章: 舒拉
وَٱلَّذِينَ يُحَآجُّونَ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ٱسۡتُجِيبَ لَهُۥ حُجَّتُهُمۡ دَاحِضَةٌ عِندَ رَبِّهِمۡ وَعَلَيۡهِمۡ غَضَبٞ وَلَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٌ
[ وَالَّذِينَ يُحَاجُّونَ فِي اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا اسْتُجِيبَ لَهُ حُجَّتُهُمْ دَاحِضَةٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ مشتومڕو ده‌مه‌قالێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ دینی خوای گه‌وره‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سانێك وه‌ڵامی خوای گه‌وره‌یان داوه‌ته‌وه‌و موسڵمان بوونه‌ ئه‌مان موناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگای راست لایان بده‌ن ئه‌و حوجه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌ ئه‌یهێننه‌وه‌ هه‌مووی پووچه‌ڵه‌و ئه‌ڕوات و نامێنێ، یان جوله‌كه‌و گاور وتویانه‌: دینه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌ دینه‌كه‌ی ئێوه‌ باشتره‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان پێش پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێوه‌یه‌، وه‌ ئێمه‌ له‌ ئێوه‌ باشترین و له‌ پێشترین به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئێوه‌، كه‌ درۆیشیان ده‌كرد به‌م شێوازه‌ مشتومڕیان له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌كرد [ وَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ (١٦) ] وه‌ ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌یش غه‌زه‌بیان لێ ئه‌گرێ و لێیان تووڕه‌ ئه‌بێ وه‌ سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان بۆ هه‌یه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (16) 章: 舒拉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭