《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (23) 章: 嘉斯亚
أَفَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلۡمٖ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمۡعِهِۦ وَقَلۡبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَٰوَةٗ فَمَن يَهۡدِيهِ مِنۢ بَعۡدِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
[ أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ ] هەواڵم پێ بدە سەبارەت بە كەسێك كە هەواو ئارەزووی خۆی كردۆتە خوای خۆى و شوێنی هەواو ئارەزووی خۆی ئەكەوێت و شوێنی شەرع ناكەوێ [ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى عِلْمٍ ] وە خوای گەورە گومڕاى كردووە هەر چەندە زانیارى هەیەو حەق و هیدایەت ئەناسێ بەڵام شوێنی ناكەوێ و شوێن هەواو ئارەزووی خۆی ئەكەوێ، یان خواى گەورە گومڕاى كردووە چونكە زانیارى هەیەو دەزانێت شایانى گومڕاییە [ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ ] وە خوای گەورە مۆری لە گوێ و دڵی داوەو هیچ شتێك نابیستێت كە سوودى لێ ببینێت، وە هیچ شتێك تێناگات تا هیدایەتى پى وەرگرێت [ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ غِشَاوَةً ] وە پەردەی داوە بەسەر چاویداو حەق نابینێت لەبەر ئەوەی شایەنی بینینى حەق نییە [ فَمَنْ يَهْدِيهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ ] لە پاش ئەوەی كە خوای گەورە گومڕای بكات كێ هەیە هیدایەتی بدات [ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٢٣) ] ئەوە بۆ بیر ناكەنەوەو پەندو ئامۆژگاری وەرناگرن .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (23) 章: 嘉斯亚
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭