《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (11) 章: 玛仪戴
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ إِذۡ هَمَّ قَوۡمٌ أَن يَبۡسُطُوٓاْ إِلَيۡكُمۡ أَيۡدِيَهُمۡ فَكَفَّ أَيۡدِيَهُمۡ عَنكُمۡۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران یادی نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ [ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَنْ يَبْسُطُوا إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ ] كاتێك كه‌ كه‌سانێك ویستیان ده‌ستان لێ بكه‌نه‌وه‌و بتانكوژن، كه‌ (به‌نو نه‌زیر) ویستیان له‌سه‌ربانێكه‌وه‌ به‌ردێك به‌رده‌نه‌وه‌ بان سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خواو- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون و بیكوژن، به‌ڵام جبریل ئاگاداری كرده‌وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌و شێوازه‌ پاراستی، یان (كه‌عبى كوڕى ئه‌شره‌ف) ویستى له‌ ماڵى خۆیدا پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكوژێت خواى گه‌وره‌ پاراستى، وه‌ پیاوێكى ده‌شتنشین كه‌ شمشێره‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هه‌ڵگرت و سێ جار وتى: كێ ده‌تپارێزێت له‌من؟ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: الله، به‌ئیزنى خوا شمشێره‌كه‌ى له‌ده‌ست به‌ر بووه‌و خواى گه‌وره‌ پاراستى و ئه‌ویش له‌ كابرا خۆش بوو [ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنْكُمْ ] وه‌ ده‌ستی ئه‌وانی گرته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ بكوژن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١١) ] وه‌ با باوه‌ڕداران ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره‌ ببه‌ستن و سه‌رجه‌م كاره‌كانیان ته‌نها به‌خوای گه‌وره‌ بسپێرن و ته‌وه‌كول بكه‌نه‌ سه‌ر خوا.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (11) 章: 玛仪戴
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭