《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (19) 章: 玛仪戴
يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ قَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمۡ عَلَىٰ فَتۡرَةٖ مِّنَ ٱلرُّسُلِ أَن تَقُولُواْ مَا جَآءَنَا مِنۢ بَشِيرٖ وَلَا نَذِيرٖۖ فَقَدۡ جَآءَكُم بَشِيرٞ وَنَذِيرٞۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
[ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌وه‌ محمد- صلى الله عليه وسلم - كه‌ پێغه‌مبه‌رو نێردراوى ئێمه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ هات [ يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَى فَتْرَةٍ مِنَ الرُّسُلِ ] كه‌ دینتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رده‌م و ماوه‌یه‌كه‌ پێغه‌مبه‌ران نه‌هاتوونه‌و پچڕاون، كه‌ ئیمامى (بوخارى) له‌ (سه‌لمانى فارسی)ه‌وه‌ ده‌فه‌رمێت: ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى تیادا نه‌هاتووه‌ (شه‌ش سه‌د) ساڵ بووه‌ [ أَنْ تَقُولُوا مَا جَاءَنَا مِنْ بَشِيرٍ وَلَا نَذِيرٍ ] بۆ ئه‌وه‌ی دواتر نه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ موژده‌ده‌رو ترسێنه‌رێك بۆ ئێمه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌ ئاگادارمان بكاته‌وه‌ [ فَقَدْ جَاءَكُمْ بَشِيرٌ وَنَذِيرٌ ] ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی عوزرتان نه‌ما موژده‌ده‌رو ترسێنه‌رتان بۆ هات كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌- صلى الله عليه وسلم - ، (ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێ: له‌ نێوان له‌ دایك بوونی عیسى و هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - (پێنج سه‌دو شه‌ست و نۆ) ساڵ بووه‌ [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (19) 章: 玛仪戴
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭