《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (4) 章: 玛仪戴
يَسۡـَٔلُونَكَ مَاذَآ أُحِلَّ لَهُمۡۖ قُلۡ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ وَمَا عَلَّمۡتُم مِّنَ ٱلۡجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُۖ فَكُلُواْ مِمَّآ أَمۡسَكۡنَ عَلَيۡكُمۡ وَٱذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَيۡهِۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ
[ يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن چ شتێك بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵ كراوه‌ [ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ] بفه‌رمه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ پاك و به‌تام و چێژه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ باسكراوه‌ به‌شێوازێكى گشتى بۆتان حه‌ڵاڵ كراوه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌ وتمان: خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ باسی كرد [ وَمَا عَلَّمْتُمْ مِنَ الْجَوَارِحِ ] وه‌ ئه‌و ڕاو كردنانه‌شتان بۆ حه‌ڵاڵه‌ كه‌ به‌ سه‌گی ڕاو (تانجی) ده‌یكه‌ن و خۆتان فێری ڕاوتان كردوون، یاخود ئه‌و باڵندانه‌ی كه‌ فێره‌ ڕاوتان كردوون وه‌كو بازو هه‌ڵۆ و ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ڕاوه‌كه‌ی نه‌خواردو فێرتان كردبوو بۆ ئێوه‌ی بگرێ، وه‌ ناوی خوای گه‌وره‌ بهێنن كه‌ سه‌گه‌كه‌ به‌ر ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌ ئه‌و ڕاوه‌ حه‌ڵاڵه‌ [ مُكَلِّبِينَ ] ئه‌و سه‌گانه‌ موعه‌له‌م و فێركراون كه‌ چۆن ڕاو بكه‌ن [ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ اللَّهُ ] به‌و شێوازه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ عه‌قڵی به‌ ئێوه‌ داوه‌و فێری كردوون ئێوه‌ش به‌و شێوازه‌ سه‌گه‌كان فێربكه‌ن و ڕایانبێنن كه‌ نێچیره‌كان بۆ ئێوه‌ بگرن و خۆیان لێی نه‌خۆن، نیشانه‌ى فێر كردنیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێى بڵێیت بڕۆ بڕوات، وه‌ بڵێیت راوه‌سته‌ راوه‌ستێت، وه‌ نێچیره‌كه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى بگرێت و خۆى نه‌یخوات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌م ئایه‌ته‌ فه‌زڵى زانست و زانیارى و فیركردنى تێدایه‌: كه‌ ئه‌و سه‌گانه‌ى فێركراو بن راوه‌كانیان حه‌ڵاڵه‌ بۆمان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى فێرنه‌كرابێتن راویان حه‌رامه‌ بۆمان) [ فَكُلُوا مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ ] ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ ئێوه‌یان گرت وتمان: ئه‌گه‌ر لێی خوارد دیاره‌ ئه‌و سه‌گه‌ بۆ خۆی گرتۆتی نابێ بیخۆی به‌ڵام كه‌ گرتی و لێی نه‌خوارد وه‌ ناوی خوای گه‌وره‌تان هێنا كاتێك كه‌ سه‌گه‌كه‌ به‌ر ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌ بیخۆن و حه‌ڵاڵه‌ بۆتان، وه‌ هه‌یشه‌ له‌ زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر لێیشى خواردبوو هه‌ر دروسته‌ بیخۆن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٤) ] به‌راستى لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر خێرایه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (4) 章: 玛仪戴
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭