《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (68) 章: 玛仪戴
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَسۡتُمۡ عَلَىٰ شَيۡءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُمۡۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرٗا مِّنۡهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ طُغۡيَٰنٗا وَكُفۡرٗاۖ فَلَا تَأۡسَ عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ
[ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَى شَيْءٍ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌ ئه‌هلی كتاب به‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان بفه‌رمه‌: ئێوه‌ له‌سه‌ر هیچ شتێك نین ئه‌و دینه‌ی كه‌ ئێستا ئێوه‌ی له‌سه‌رن پووچه‌ڵ و به‌تاڵه‌ [ حَتَّى تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ ] تا ته‌ورات و ئینجیل جێبه‌جێ نه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ته‌ورات و ئینجیلدا مژده‌ی هاتنی محمد- صلى الله عليه وسلم - هه‌یه‌ وه‌ فه‌رمانیشتان پێكراوه‌ كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ون [ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه‌ تا شوێن ئه‌وه‌یش نه‌كه‌ون كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆتان دابه‌زیوه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌و بۆ تێكڕای خه‌ڵكى دابه‌زیوه‌ [ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا ] دیسانه‌وه‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌و قورئانه‌ی كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ تۆ دابه‌زیوه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانی پێ بێنن له‌ حه‌سوودیدا زیاتر توغیان ئه‌كه‌ن و سنوور ئه‌به‌زێنن و كوفر ئه‌كه‌ن [ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (٦٨) ] بۆیه‌ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌ كه‌سانێكی كافر كه‌ شوێنت ناكه‌ون.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (68) 章: 玛仪戴
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭