《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (73) 章: 玛仪戴
لَّقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَٰثَةٖۘ وَمَا مِنۡ إِلَٰهٍ إِلَّآ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۚ وَإِن لَّمۡ يَنتَهُواْ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ
{ئەوانەی باوەڕیان بەسێ‌ خوا هەیە كافرن} [ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ كافربوون كه‌ ئه‌یانووت: سێ خوا هه‌یه‌و خوای گه‌وره‌ یه‌كێكه‌ له‌ سێ خوایه‌كه‌ كه‌ مه‌به‌ستیان زاتی پیرۆزی الله و عیسا و مه‌ریه‌م بوو، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر گاوره‌كان دابه‌زى ئه‌وان واده‌ڵێن [ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلَّا إِلَهٌ وَاحِدٌ ] وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ هیچ خواو په‌رستراوێك نیه‌ به‌حه‌ق شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ وَإِنْ لَمْ يَنْتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن له‌و قسه‌و كوفرانه‌ی كه‌ ئه‌یكه‌ن [ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٣) ] ئه‌و كاته‌ كافران تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌بن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (73) 章: 玛仪戴
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭