《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (83) 章: 玛仪戴
وَإِذَا سَمِعُواْ مَآ أُنزِلَ إِلَى ٱلرَّسُولِ تَرَىٰٓ أَعۡيُنَهُمۡ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمۡعِ مِمَّا عَرَفُواْ مِنَ ٱلۡحَقِّۖ يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ
[ وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌و ئایه‌تانه‌ ببیستن كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - دابه‌زیوه‌ ئه‌بینیت فرمێسك به‌چاوه‌كانیاندا دێته‌ خواره‌وه‌ كه‌ ئه‌زانن ئه‌مه‌ حه‌قه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دابه‌زیوه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (نه‌جاشی) و هاوڕێكانى دابه‌زى كه‌ ڕاهیب و قه‌شه‌كانى كۆكرده‌وه‌، وه‌ (جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوتاڵیب) (خوای لێ ڕازی بێت) قورئانی به‌سه‌ریاندا خوێنده‌وه‌، وه‌ (نه‌جاشی) ئیمانی هێنا وه‌ فرمێسك به‌چاویاندا هاته‌ خواره‌وه‌ كه‌ زانیان ئه‌مه‌ وه‌حی خوای گه‌وره‌یه‌و حه‌قه‌ [ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ ئیمانمان هێنا به‌م كتابه‌ی كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوات- صلى الله عليه وسلم - دابه‌زاندووه‌ [ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (٨٣) ] ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ شاهیده‌كاندا ناونوس بكه‌، واته‌: له‌گه‌ڵ ئوممه‌تی محمدا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شایه‌تی ئه‌ده‌ن به‌ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم -.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (83) 章: 玛仪戴
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭