《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (97) 章: 玛仪戴
۞ جَعَلَ ٱللَّهُ ٱلۡكَعۡبَةَ ٱلۡبَيۡتَ ٱلۡحَرَامَ قِيَٰمٗا لِّلنَّاسِ وَٱلشَّهۡرَ ٱلۡحَرَامَ وَٱلۡهَدۡيَ وَٱلۡقَلَٰٓئِدَۚ ذَٰلِكَ لِتَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَأَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ
[ جَعَلَ اللَّهُ الْكَعْبَةَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ قِيَامًا لِلنَّاسِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌عبه‌ پیرۆزه‌ى داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی دین و بژێوی ژیانی دونیایان له‌وێ ده‌ست بكه‌وێ، ئه‌وه‌ی كه‌ ترساو بێ له‌وێ ئه‌مین ئه‌بێ، ئه‌وه‌ی لاواز بێ له‌وێ به‌هێز ئه‌بێ، ئه‌وه‌ی ئه‌توانێ تیجاره‌ت و بازرگانی لێ بكات، ئه‌وه‌ی ئه‌توانێ عیباده‌تى لێ بكات [ وَالشَّهْرَ الْحَرَامَ ] وه‌ له‌و مانگانه‌ی كه‌ (أشهر الحرم)ن (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌ب)ه‌ كوشتار تیایاندا حه‌رامه‌ [ وَالْهَدْيَ وَالْقَلَائِدَ ] وه‌ (هه‌دى) ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ كه‌سێك بۆ حه‌ج یان بۆ عومره‌ ئه‌چێ له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌یبات بۆ حه‌ره‌م له‌وێ سه‌ری ئه‌بڕێ، وه‌ (قه‌لائید) ئه‌وه‌ی كه‌ نیشانه‌ی كردووه‌ به‌ ملوانه‌كه‌یه‌ك به‌ شتێك كردۆتیه‌ ملی و دیاری كردووه‌ [ ذَلِكَ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] تا بزانن كه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری هه‌یه‌ به‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ى له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ [ وَأَنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٩٧) ] وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (97) 章: 玛仪戴
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭