《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (12) 章: 嘎夫
كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَأَصۡحَٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ
{هاوەڵانی بیرەكە كێ‌ بوونە؟} [ وَأَصْحَابُ الرَّسِّ وَثَمُودُ (١٢) ] وه‌ هاوه‌ڵانی بیره‌كه‌یش، كه‌ بیرێك بووه‌ ئه‌ووترێ: له‌ دێى (فه‌لج) له‌ (یه‌مامه‌)، یاخود له‌ (ئه‌نطاكیا)، یاخود له‌ (ئازه‌ربیجان) بووه‌، كه‌ قه‌ومێكى بت په‌رست بوونه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى خۆیان به‌ درۆزانیوه‌و كوشتوویانه‌و خستوویانه‌ته‌ ناو بیره‌كه‌وه‌، بۆیه‌ پێیان وتراوه‌: هاوه‌ڵانی بیر، خواى گه‌وره‌ له‌ ناوى بردوون، یاخود (أصحاب الاخدود) بوونه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى (بروج) باسیان ده‌كات، یاخود وتراوه‌: قه‌ومی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوونه‌، وه‌ قه‌ومی (ثهمود) كه‌ صاڵح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ چوو بوو هه‌موو ئه‌مانه‌ پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانی له‌ پێش كافرانی قوڕه‌یشدا [ وَعَادٌ ] وه‌ قه‌ومی (عاد)یش كه‌ خوای گه‌وره‌ هود پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردبوون.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (12) 章: 嘎夫
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭