《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (19) 章: 扎勒亚提
وَفِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقّٞ لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ
[ وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ (١٩) ] وه‌ له‌ ماڵیشیاندا حه‌قی ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌بووه‌ كه‌ داوا ئه‌كه‌ن له‌ فه‌قیرو هه‌ژار كه‌ خۆیان داوا ئه‌كه‌ن، وه‌ مه‌حرومیش ئه‌وانه‌ن كه‌ داوا ناكه‌ن و خه‌ڵك پێیان نازانێ، یان ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ڵاو موسیبه‌تێكیان به‌سه‌ردا هاتووه‌ سه‌روه‌ت و سامانیان نه‌ماوه‌ [ وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ (٢٠) ] وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویشدا چه‌نده‌ها نیشانه‌ی ئاشكرا هه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ یه‌قینیان هه‌بێت [ وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٢١) ] وه‌ له‌ نه‌فسی خۆیشتاندا چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌ ئایا بۆ نایبینن و بۆ هه‌ستی پێ ناكه‌ن [ وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ (٢٢) ] وه‌ له‌ ئاسمانیشدا ڕزقی ئێوه‌ هه‌یه‌ به‌هۆی باران بارینه‌وه‌، وه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه‌ وه‌عدو به‌ڵێنتان پێدراوه‌، یان پاداشت و سزاى كرده‌وه‌كانتان هه‌مووى له‌ (لوح المحفوظ) له‌ ئاسمان نوسراوه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (19) 章: 扎勒亚提
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭