《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (23) 章: 哈地德
لِّكَيۡلَا تَأۡسَوۡاْ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمۡ وَلَا تَفۡرَحُواْ بِمَآ ءَاتَىٰكُمۡۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخۡتَالٖ فَخُورٍ
[ لِكَيْلَا تَأْسَوْا عَلَى مَا فَاتَكُمْ ] بۆیه‌ ئه‌م شتانه‌تان پێ ئه‌ڵێین تا خه‌فه‌ت نه‌خۆن له‌ شتێك كه‌ له‌ ده‌ستان چووه‌ له‌ دونیادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ نووسیوێتی كه‌ ئه‌و شته‌ بۆ تۆ نابێ [ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آتَاكُمْ ] وه‌ شتێكیش كه‌ پێتان ئه‌به‌خشین پێی دڵخۆش نه‌بن و فه‌خرو شانازى پێ نه‌كه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ئازایه‌تى و لێهاتوویى خۆتان په‌یداتان نه‌كردووه‌و هه‌ر ڕۆژێكیش بێ له‌ناوئه‌چێت و هه‌مووى به‌ قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه‌، (عیكریمه‌) ده‌فه‌رمێت: (هیچ كه‌سێك نیه‌ دڵخۆش نه‌بێت و خه‌فه‌تبار نه‌بێت، به‌ڵام له‌ دڵخۆشیدا سوپاسگوزارى خواى گه‌وره‌ بن و له‌ خه‌فه‌تیشدا ئارام بگرن) [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ (٢٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه‌ لوتبه‌رزو خۆبه‌گه‌وره‌زانن و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كه‌ن.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (23) 章: 哈地德
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭