《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (7) 章: 哈地德
ءَامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَأَنفِقُواْ مِمَّا جَعَلَكُم مُّسۡتَخۡلَفِينَ فِيهِۖ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَأَنفَقُواْ لَهُمۡ أَجۡرٞ كَبِيرٞ
[ آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَأَنْفِقُوا مِمَّا جَعَلَكُمْ مُسْتَخْلَفِينَ فِيهِ ] ئێوه‌ ئیمان بێنن به‌ خوای گه‌وره‌و به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌ بپه‌رستن وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - به‌ڕاست دابنێن وه‌ شوێنی بكه‌ون و دامه‌زراو و به‌رده‌وام بن، وه‌ له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ ئێوه‌ی به‌خشیوه‌و ئێوه‌ی كردۆته‌ جێنشین تیایدا له‌و ماڵ و پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ ئێوه‌ لێی ببه‌خشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵ ماڵی خوای گه‌وره‌یه‌، وه‌ ئێوه‌ی كردۆته‌ جێنشینی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان ئێوه‌ به‌ میراتی له‌وانتان وه‌رگرتووه‌، وه‌ دواتر ئێوه‌ش به‌ میراتی به‌جێی دێلن بۆ كه‌سانى تر، بۆیه‌ ڕه‌زیلی لێ مه‌كه‌ن و لێی ببه‌خشن [ فَالَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَأَنْفَقُوا لَهُمْ أَجْرٌ كَبِيرٌ (٧) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ئێوه‌ ئیمانیان هێناوه‌و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ماڵیان به‌خشیوه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌هه‌شت.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (7) 章: 哈地德
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭