《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (8) 章: 穆扎底拉
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نُهُواْ عَنِ ٱلنَّجۡوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُواْ عَنۡهُ وَيَتَنَٰجَوۡنَ بِٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَمَعۡصِيَتِ ٱلرَّسُولِۖ وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوۡكَ بِمَا لَمۡ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ وَيَقُولُونَ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ لَوۡلَا يُعَذِّبُنَا ٱللَّهُ بِمَا نَقُولُۚ حَسۡبُهُمۡ جَهَنَّمُ يَصۡلَوۡنَهَاۖ فَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
جولەكە ئاژاوە دەگێڕن [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ نُهُوا عَنِ النَّجْوَى ] ئایا نابینی ئەو كەسانەی كە قەدەغەكران لە چپەچپی نهێنی كە جوولەكەكان بوون كە باوەڕدارێك بەلایاندا ڕەت بوایە بە چپەچپ قسەیان ئەكرد ئەوانیش وایان ئەزانی كە نیازی خراپیان هەیەو باسى كوشتنیان دەكەن بۆیە وازیان لەو رێگایە دەهێنا، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم قەدەغەى كردن لە چپە چپ بەڵام ئەوان گەڕانەوە سەرى، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند [ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا عَنْهُ ] پاشان گەڕانەوە بۆ ئەو چپەچپەی كە قەدەغەكرابوون لێى [ وَيَتَنَاجَوْنَ بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَتِ الرَّسُولِ ] وە چپەچپیشیان بەتاوان و دژایەتی كردنی باوەڕداران و سەرپێچی كردنی پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وسلم [ وَإِذَا جَاءُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ اللَّهُ ] وە كاتێكیش كە جوولەكەكان دێنە لای تۆ ئەی محمد صلى الله علیه وسلم سڵاوت لێ ئەكەن بە شێوازێك كە خوای گەورە بەو شێوازە سڵاوی لە تۆ نەكردووە, لە جیاتی (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ) ئەڵێن: (السَّامُ عَلَيْكَ) واتە: مردن و تیاچوون بۆ تۆ بێ ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ، عائیشە دەفەرمێت: جوولەكە هاتن بۆ لاى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وتیان (السَّامُ عليكَ)، (واتە مردن و تیاچوونت لەسەر بێت ئەى باوكى قاسم)، عائیشە پێى فەرموون: (مردن و تیاچوون و نەفرەت لەسەر خۆتان بێت)، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (ئەى عائیشە خواى گەورە قسەى خراپ و ناشیرینى پێ خۆش نییە)، وتم: ئایا نابیستى ئەوان چى دەڵێن؟، فەرمووى: (ئەى تۆ نەتبیست منیش چیم پێ وتن؟) پێى فەرموون: (وعلیكم)، واتە: لەسەر خۆتان بێت، وە فەرمووى: (دوعاى ئێمە لەواندا قەبوڵ دەبێت، بەڵام دوعاى ئەوان لە ئێمەدا قەبوڵ نابێت)، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد)، لە فەرموودەى تر دەفەرمێت: (كە جوولەكە سەلامیان لێكردن ئێوە تەنها بڵێن: وعلیكم)، (مرۆڤى موسڵمان دەبێت زمانى پاك بێت تەنانەت جوێن دان بە جولەكەیش دروست نییە) [ وَيَقُولُونَ فِي أَنْفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا اللَّهُ بِمَا نَقُولُ ] وە جوولەكە لە نەفسی خۆیاندا لە نێوان خۆیاندا ئەڵێن: ئەبێ خوای گەورە سزامان نەدات بەو قسانەی كە ئەیكەین، واتە: ئەگەر بەڕاستی ئەمە پێغەمبەری خوای گەورە بێ صلى الله علیه وسلم خوای گەورە ئاگای لێیەو سزامان ئەدات لەسەری، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد) [ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمَصِيرُ (٨) ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: دۆزەخیان بەسە كە ئەچنە ناوی و سزاكەی ئەچێژن كە خراپترین سەرەنجامە بۆی ئەگەڕێنەوە .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (8) 章: 穆扎底拉
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭