《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (2) 章: 蒜夫
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفۡعَلُونَ
{ده‌بێت قسه‌و كرده‌وه‌ یه‌ك بێت} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ (٢) ] پێش ئه‌وه‌ى جیهاد پێویست بێت كه‌سانێك له‌ باوه‌ڕداران وتیان خۆزگه‌ ده‌مانزانى خۆشه‌ویستترین كرده‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ چیه‌ تا ئه‌نجاممان بدایه‌، خواى گه‌وره‌ رایگه‌یاند خۆشه‌ویستترین كرده‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ ئیمان هێنان و جیهاد كردنه‌، دواتر له‌سه‌ر كه‌سانێك له‌ باوه‌ڕداران قورس بوو، یان له‌ غه‌زاى ئوحود تێكشكان خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: ئه‌ی باوه‌ڕداران بۆچی قسه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن كه‌ به‌ كرده‌وه‌ جێبه‌جێی ناكه‌ن و نایسه‌لمێنن، یاخود وتراوه‌ له‌سه‌ر مونافیقان دابه‌زیوه‌ كه‌ وتیان: كوشتارمان كردو نه‌یانكرد بوو، وه‌ به‌ڵێنیان به‌ موسڵمانان دابوو سه‌ریانبخه‌ن و سه‌ریاننه‌خستن، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر پێویست بوونى جێبه‌جێكردنى به‌ڵێن).
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (2) 章: 蒜夫
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭