《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (8) 章: 穆奈夫古奈
يَقُولُونَ لَئِن رَّجَعۡنَآ إِلَى ٱلۡمَدِينَةِ لَيُخۡرِجَنَّ ٱلۡأَعَزُّ مِنۡهَا ٱلۡأَذَلَّۚ وَلِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَعۡلَمُونَ
عیزەت بۆ خواو پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و باوەڕدارانە [ يَقُولُونَ لَئِنْ رَجَعْنَا إِلَى الْمَدِينَةِ لَيُخْرِجَنَّ الْأَعَزُّ مِنْهَا الْأَذَلَّ ] ئەڵێن: ئەگەر گەڕاینەوە بۆ مەدینە دەبێت بە دڵنیایی بە عیززەتەكان زەلیلەكانى لێ دەربكەن، لە غەزاى (بەنى موستەڵەق) دا موهاجیرییەك لەگەڵ ئەنصارییەكدا لەسەر ئاو شەڕیان كرد (عبداللەی كوڕی ئوبەی كوڕی سەلول) ى گەورەی مونافیقان هاتە وەڵام و وتی: مەبەخشن بە هاوەڵان تا دەورى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم چۆڵ بكەن و لێى دوور بكەونەوە، وە كە گەڕاینەوە بۆ مەدینە ئێمە بە عیززەتین و خاوەن شارین ئەبێ زەلیلەكان دەربكەین، واتە: پێغەمبەرو صلى الله علیه وسلم كۆچبەرەكان, (زەیدی كوڕی ئەرقەم) گەنجێك بوو كە ئەم قسەیەی بیست چوو بە پێغەمبەری خوای وت صلى الله علیه وسلم ، پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم (عبداللەی كوڕی ئوبەی كوڕی سەلول)ی بانگ كرد ئەویش سوێندی خوارد كە شتی وای نەووتووە, پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەوى بەراست داناو باوەڕى بە (زەید) نەكرد، قەومەكەی زەید زۆر لۆمەیان كرد دواتر ئەمیش زۆر خەفەتبار بوو بە شێوازێك هەرگیز وا خەفەتبار نەببوو، دواتر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ناردى بە شوێنیداو فەرمووی: ئەى (زەید) خوای گەورە ڕاستێتی تۆی دابەزاندووەو ئەم ئایەتانەی بۆ خوێندەوە (الصحيح المُسنَد) [ وَلِلَّهِ الْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَا يَعْلَمُونَ (٨) ] وە عیززەت تەنها بۆ خوای گەورەو بۆ پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم بۆ باوەڕدارانە, بەڵام مونافیقان نازانن, كە ئەم ئایەتە دابەزی (عبداللەی كوڕی عبداللەی كوڕی ئوبەی كوڕی سەلول) كە سەحابە بوو, پێش ئەوەی بگەنە مەدینە لای دەرگاو ڕێی مەدینە ڕاوەستا نەیهێشت باوكی بێتە ژوورەوەو وتی: خوای گەورە ئەفەرمووێ: عیززەت بۆ خواو پێغەمبەرو صلى الله علیه وسلم باوەڕدارانە, تۆ مونافیقی تۆ زەلیلی، خۆت وتووتە ئەبێ بەعیززەتەكان زەلیلەكان دەربكەن ئێمە بەعیززەتین ئێوە زەلیلن دەرتان ئەكەین, تا پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ڕێگای بدە با بێتە ژوورەوە ئەو كاتە ڕێگایدا.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (8) 章: 穆奈夫古奈
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭