《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (1) 章: 塔哈勒姆

سورەتی التحریم

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكَۖ تَبۡتَغِي مَرۡضَاتَ أَزۡوَٰجِكَۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
سوورەتی (تەحریم) (واتە: حەرامكردن) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (تەحریم) سورەتێكى مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (تەحریم) (١٢) ئایەتە. ٣- سورەتى (تەحریم) زنجیرەى شەست و شەشەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (تەحریم) لە دواى سورەتى (حوجورات) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (تەحریم) كۆمەڵێك تەوەرو باس دەگرێتە خۆی كە پەیوەستن بە بابەتە تەشریعییەكانەوە، وە تەوەرى سەرەكى لەو سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە چارەسەر كردنى هەندێ حوكم و باسی پەیوەست بە ماڵی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و دایكانى باوەڕداران كە خێزانەكانى پێغەمبەرن رەزاى خواى گەورەیان لێ بێت، ئەمەش بۆ رێكخستن و پێكهێنانى خێزان و ماڵێكى تۆكمەو توندوتۆڵی موسڵمانان و نیشاندانى نمونەیەكى تەواو و بێ كەموكووڕى لە خێزانێكى دڵشاد و بەختەوەرو دوور لەگرفت و كێشەو دووبەرەكى. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ حەڵاڵ لە خۆتان حەرام مەكەن [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ ] ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆ شتانێك لەسەر خۆت حەرام دەكەی كە خوای گەورە بۆى حەڵال كردووى مەبەستت بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خێزانەكانتە، كاری وا مەكە [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١) ] وە خوای گەورە زۆر لێخۆشبوو بەبەزەییە, هۆی هاتنە خوارەوەی ئەم ئایەتە ئەوە بوو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەلای (زەینەب)ی خێزانی هەنگوینی خوارد (عائیشەو حەفصە)ی خێزانی ڕێك كەوتن كە ئەگەر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم هاتە لامان ئەڵێین: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆنی دەمت دێت لەبەر ئەوەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پێی ناخۆش بووە دەمی بۆنی ناخۆشی لێ بێت، كاتێك كە چووە لایان هەر یەك لەوان ئەوەیان پێ وت، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم هەنگوینی لەسەر خۆی حەرام كرد خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد), ڕیوایەتێكی تر كە ئەویش هەر صەحیحە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەگەڵ جارییەكەی كە (ماریەی قیبتی) بووە دایكی ئیبراهیمی كوڕی لە ماڵی (حەفصە)دا كۆبۆتەوە (حەفصە)یش (غیرە) گرتوویەتی پێی ناخۆش بووەو وتوویەتی: ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە ماڵی من و لە ڕۆژی من و لە سرەی مندا؟! پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم (ماریەی قیبتی) لە خۆی حەرام كردووە, خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند (الصحيح المُسنَد): ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆ شتێك لەسەر خۆت حەرام ئەكەی كە خوا بۆی حەڵال كردووى, مەبەستت بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خێزانەكانتە, وە كەفارەتی بۆی داناوە كە ئەفەرمووێ:
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (1) 章: 塔哈勒姆
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭