《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (28) 章: 艾尔拉夫
وَإِذَا فَعَلُواْ فَٰحِشَةٗ قَالُواْ وَجَدۡنَا عَلَيۡهَآ ءَابَآءَنَا وَٱللَّهُ أَمَرَنَا بِهَاۗ قُلۡ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَأۡمُرُ بِٱلۡفَحۡشَآءِۖ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ
[ وَإِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً قَالُوا وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءَنَا ] وه‌ كاتێك كه‌ كافران و موشریكان تاوانێك ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن: ئێمه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ بینیوه‌و له‌وانه‌وه‌ بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ [ وَاللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ئێمه‌ كردووه‌ به‌م تاوانه‌، ئه‌مه‌ له‌سه‌ر موشریكان دابه‌زی كاتێك كه‌ به‌ڕووتی ته‌وافیان به‌ ده‌وری كه‌عبه‌دا ئه‌كرد پیاوان به‌ڕۆژ و ئافره‌تانیش به‌ شه‌و هیچ پۆشاكێكیان له‌به‌ردا نه‌بوو، ئه‌یانووت: به‌ پۆشاكێكه‌وه‌ ته‌واف ناكه‌ین كه‌ تاوانمان پێوه‌ى ئه‌نجام دابێت، وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێمان كردووه‌ به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ ته‌وافی ماڵه‌كه‌ی بكه‌ین [ قُلْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌مه‌ى ئێوه‌ ده‌یكه‌ن خراپه‌كاریه‌و به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ فه‌رمان به‌ خراپه‌كاری ناكات [ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٢٨) ] ئایا ئێوه‌ قسه‌یه‌كی ناشرین ئه‌ده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ كه‌ هیچ زانیاریه‌كتان پێ نیه‌، چۆن خوای گه‌وره‌ فه‌رمان به‌ شتی وا ئه‌كات.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (28) 章: 艾尔拉夫
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭