《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (46) 章: 艾尔拉夫
وَبَيۡنَهُمَا حِجَابٞۚ وَعَلَى ٱلۡأَعۡرَافِ رِجَالٞ يَعۡرِفُونَ كُلَّۢا بِسِيمَىٰهُمۡۚ وَنَادَوۡاْ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ أَن سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡۚ لَمۡ يَدۡخُلُوهَا وَهُمۡ يَطۡمَعُونَ
{هاوەڵانی (ئەعراف)} [ وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ] وه‌ له‌ نێوان به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كاندا دیوارێك هه‌یه‌، (ئه‌عراف) ئه‌و دیواره‌ به‌رزه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كاندایه‌ وه‌ كه‌سانێكی له‌سه‌ره‌ نه‌ چاكه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ زیاتر بووه‌ پێی بچنه‌ به‌هه‌شت، وه‌ نه‌ خراپه‌كانیان زیاتر بووه‌ پێی بچنه‌ دۆزه‌خ به‌ڵكو چاكه‌و خراپه‌یان یه‌كسانه‌و له‌ نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدان، هاوه‌ڵانى (ئه‌عراف) به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كانیش ئه‌ناسنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یان: كه‌ به‌هه‌شتییه‌كان روویان سپیه‌و دۆزه‌خییه‌كان روویان ڕه‌شه‌ [ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ] هاوه‌ڵانى (ئه‌عراف) بانگ له‌ به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌كه‌ن و سڵاویان لێ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێ [ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ (٤٦) ] هاوه‌ڵانی (ئه‌عراف) هێشتا نه‌چوونه‌ته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ڵام ته‌ماعی به‌هه‌شتیان هه‌یه‌ كاتێك كه‌ به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌بینن له‌ چ نازو نیعمه‌تێكدان.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (46) 章: 艾尔拉夫
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭