《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (1) 章: 金尼

سورەتی الجن

قُلۡ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ ٱسۡتَمَعَ نَفَرٞ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَقَالُوٓاْ إِنَّا سَمِعۡنَا قُرۡءَانًا عَجَبٗا
سوورەتی (جن) پێناسەیەكى سورەتە: ١- سورەتى (جن) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (جن) (٢٨) ئایەتە. ٣- سورەتى (جن) زنجیرەى حەفتاو سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (جن) لە دواى سورەتى (ئەعراف) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (جن) زۆرترین تەوەرەكانى بریتییە لە باسكردنى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕ بەگشتى، وە بە تایبەتتریش باسكردنى لایەنى تاك و تەنهایی خواى گەورەو ناردنى پەیامەكەى و زیندوو بوونەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا. بەڵام تەوەرى سەرەكى سورەتەكە بریتییە لە باسكردنى جنۆكەو تایبەتمەندییەكانیان و ئەوەى كەوا پەیوەندى بەوانەوە هەیە، لە هاتنیان بۆ گوێگرتن لە قورئانى پیرۆزو باوەڕهێنانیان. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ موسڵمان بوونى جنى [ قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِنَ الْجِنِّ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم هەواڵ بدە بە ئوممەتەكەت وە بڵێ خوای گەورە وەحی بۆ من ناردووە لە ڕێی جبریلەوە (عَلَيْهِ الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ) كە كۆمەڵێك لە جنییەكان كە جنی (نوصێبین) بوون گوێیان لە قورئان خوێندنی پێغەمبەری خوا بوو صلى الله علیه وسلم ، وە باوەڕیان پێ هێناو موسڵمان بوون خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد)، (هیچ پێغەمبەرێك صلى الله علیه وسلم لە جنی نەبووە بەڵكو پێغەمبەران هەموویان مرۆڤ بوونە، وە هەموویان پیاو بوونە) [ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا (١) ] پاشان جنییەكان گەڕانەوە بۆ لای قەومەكەیان وتیان: بەڕاستی ئێمە گوێبیستی قورئانێك بووین زۆر سەرمان سوڕماو سەرسام بووین پێی لە ڕەوانبێژی و پەندو ئامۆژگاری و بەرەكەتیدا .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (1) 章: 金尼
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭