《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (24) 章: 安法里
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱسۡتَجِيبُواْ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمۡ لِمَا يُحۡيِيكُمۡۖ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيۡنَ ٱلۡمَرۡءِ وَقَلۡبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران وه‌ڵامی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بده‌نه‌وه‌ كاتێك كه‌ بانگتان ئه‌كه‌ن بۆ شتێك كه‌ ئێوه‌ى پێ بژێننه‌وه‌و ژیانی ئێوه‌ى پێ چاك بكه‌ن كه‌ ئیسلام و قورئانه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر بانگی صه‌حابه‌ی بكردایه‌ ته‌نانه‌ت له‌ نوێژیشدا بوونایه‌ ئه‌بوایه‌ وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ری خوایان بدایه‌ته‌وه‌ - صلى الله عليه وسلم - (ئه‌بو سه‌عیدى كوڕى موعه‌لا) ده‌فه‌رمێت: نوێژم ده‌كرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بانگى كردم وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه‌ تا نوێژه‌كه‌م ته‌واو كرد، فه‌رمووى بۆ وه‌ڵامت نه‌دامه‌وه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ ] وه‌ بزانن كه‌ خوای گه‌وره‌ جاری وا هه‌یه‌ ئه‌بێته‌ ڕێگر له‌ نێوان مرۆڤـ و دڵیدا ناتوانێت ئیمان بێنێت یان كوفر بكات به‌بێ ئیزنى خوا بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ مردن یه‌خه‌تان بگرێت وه‌ڵامی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بده‌نه‌وه‌، یاخود خواى گه‌وره‌ رێگره‌ له‌ نێوان مرۆڤى موسڵمان و كوفردا [ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٢٤) ] وه‌ هه‌مووتان بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و خوای گه‌وره‌ حه‌شرتان ئه‌كات.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (24) 章: 安法里
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭