《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (47) 章: 安法里
وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَٰرِهِم بَطَرٗا وَرِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ بِمَا يَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ
[ وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ خَرَجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بَطَرًا وَرِئَاءَ النَّاسِ ] وه‌ ئێوه‌ وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌بن كه‌ له‌ ماڵی خۆیان ده‌رچوون به‌فه‌خرو شانازی كردن و خۆبه‌گه‌وره‌زانینه‌وه‌ وه‌ بۆ ڕووبینی و ڕیای خه‌ڵكى ده‌رچوون، كه‌ مه‌به‌ست پێی قوڕه‌یش بوو كاتێك كه‌ له‌ غه‌زای به‌درا ده‌رچوون بۆ ئه‌وه‌ی كاروانه‌كه‌یان بپارێزن هه‌رچه‌نده‌ زانیشیان كه‌ كاروانه‌كه‌یان گه‌یشتۆته‌وه‌ مه‌دینه‌ وتیان: ئه‌بێ هه‌ر بڕۆینه‌ به‌درو لابده‌ین وه‌ ئافره‌تیان له‌گه‌ڵدا بوو تا گۆرانیمان بۆ بڵێن وه‌ مۆسیقامان بۆ لێ بده‌ن له‌وێ مه‌ی بخۆینه‌وه‌و حوشتر سه‌رببڕین ئه‌و كاته‌ ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ تا عه‌ره‌ب بزانێ كه‌ ئێمه‌ ئاوا ڕۆیشتووینه‌ته‌ ئه‌وێ تا باسمان بكه‌ن و لێمان بترسێن [ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌وان ڕێگریان ئه‌كرد له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوای گه‌وره‌ له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكى موسڵمان بێت [ وَاللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (٤٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری فراوانی هه‌یه‌و زانیاری خوای گه‌وره‌ ده‌وری هه‌موو دروستكراوه‌كانی داوه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (47) 章: 安法里
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭