《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (46) 章: 讨拜
۞ وَلَوۡ أَرَادُواْ ٱلۡخُرُوجَ لَأَعَدُّواْ لَهُۥ عُدَّةٗ وَلَٰكِن كَرِهَ ٱللَّهُ ٱنۢبِعَاثَهُمۡ فَثَبَّطَهُمۡ وَقِيلَ ٱقۡعُدُواْ مَعَ ٱلۡقَٰعِدِينَ
[ وَلَوْ أَرَادُوا الْخُرُوجَ لَأَعَدُّوا لَهُ عُدَّةً ] ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بوونایه‌و بیانوویستایه‌ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌رچن بۆ جیهاد ئه‌وا ئامێرو كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگیان ئاماده‌ ئه‌كردو خۆیان ئاماده‌ ئه‌كرد بۆ غه‌زاكردن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له‌ حه‌قیقه‌تدا نه‌یانوویستووه‌ ده‌رچن [ وَلَكِنْ كَرِهَ اللَّهُ انْبِعَاثَهُمْ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ش پێی ناخۆش بوو كه‌ ئه‌وان ده‌رچن له‌گه‌ڵ موسڵماناندا بۆ غه‌زاكردن [ فَثَبَّطَهُمْ ] بۆیه‌ دوایخستن و داینیشاندن كه‌ نه‌یه‌ن و ده‌رنه‌چن بۆ غه‌زاو جیهاد له‌گه‌ڵ موسڵماناندا [ وَقِيلَ اقْعُدُوا مَعَ الْقَاعِدِينَ (٤٦) ] وه‌ پێیان وترا دانیشن له‌گه‌ڵ دانیشتوواندا ئه‌وانه‌ی كه‌ عوزریان هه‌یه‌ وه‌كو پیرو ئافره‌ت و منداڵ و كوێرو شه‌ل و په‌ككه‌وته‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (46) 章: 讨拜
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭