《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (18) 章: 塔拉格
سَنَدۡعُ ٱلزَّبَانِيَةَ
[ سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ (١٨) ] ئه‌وه‌ ئێمه‌ش بانگی (الزَّبَانِيَةَ) ده‌رگاوانه‌كانی ئاگری دۆزه‌خ ئه‌كه‌ین، (عبدالله¬ی كوڕی عه‌باس) (خوای لێ ڕازی بێ) فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ (ئه‌بو جه‌هل) ڕاستی بكردایه‌و بانگی پیاوانی نادییه‌كه‌ی خۆی بكردایه‌ ئه‌وه‌ مه‌لائیكه‌ت ئه‌هاتن به‌ڕۆژی ڕووناك له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكى (ئه‌بو جه‌هل)یان ئه‌بردو فڕێیان ئه‌دایه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یوێراو زانی هه‌ڕه‌شه‌كانی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - راست و ته‌واوه‌، (ئه‌بو جه‌هل) بینی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نوێژ ئه‌كات ویستی لێی نزیك بێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ په‌له‌ گه‌ڕایه‌وه‌، وتیان: بۆ گه‌ڕایته‌وه‌؟ وتی: خه‌نده‌قێكم له‌ ئاگر له‌ نێوان خۆم و ئه‌ودا بینی، وه‌ مه‌لائیكه‌تم بینی باڵیان هه‌بوو، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر لێم نزیك بكه‌وتایه‌ته‌وه‌ ئه‌وا مه‌لائیكه‌ت ئه‌یان بردو فڕێیان ئه‌دایه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ به‌ڵام نه‌یوێرا نزیك بێته‌وه‌.
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (18) 章: 塔拉格
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭