《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 * - 译解目录


含义的翻译 段: (3) 章: 盖德尔
لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ خَيۡرٞ مِّنۡ أَلۡفِ شَهۡرٖ
فەزل و گەورەیی شەوى قەدر [ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ (٣) ] ئەم شەوی قەدرە عیبادەت كردن و خواپەرستی تێیدا ئەجرو پاداشتی زیاترە لە هەزار مانگ، لەبەر ئەوەی ئوممەتانی پێشتر تەمەنیان درێژ بووەو عیبادەتی خوای گەورەیان زیاتر كردووە خوای گەورە ڕێزی لەم ئوممەتە ناوە بەوەی كە لەو شەوەدا هەر كەسێك عیبادەت و خواپەرستی بكات بۆ خوای گەورە ئەو شەوی قەدرە خێری زیاترە لە هەزار مانگ جگە لە شەوی قەدر تیایدا, واتە: هەزار مانگەكە شەوی قەدری تیادا نەبێ تەنها شەوی قەدر خێری هەزار مانگی زیاترى هەیە كەسێك عیبادەتی خوای گەورە بكات, بەڵام بە مەرجێك عیبادەت بێت وەكو دوعاو پاڕانەوەو نوێژو قورئان خوێندن و زیكری خوای گەورە, نەك بە شتی دونیایی كاتەكە بەسەر ببرێت و چاوەڕێ بیت كە خێری زیاتر لە هەزار مانگت دەست بكەوێ، ئەوە هەڵەیە .
阿拉伯语经注:
 
含义的翻译 段: (3) 章: 盖德尔
章节目录 页码
 
《古兰经》译解 - 库尔德语翻译-萨拉赫丁 - 译解目录

古兰经库尔文译解,萨拉赫丁·阿布杜·凯拉姆翻译

关闭