للإطلاع على الموقع بحلته الجديدة

ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - فهرس التراجم


ترجمة معاني سورة: الشعراء   آية:
كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
گەلی لوط باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەران و بەدرۆیان دانان، ئەوەیش بەوەی باوەڕیان نەھێنا بە لوطى پێغەمبەریان و بەدرۆیان زانی (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت).
التفاسير العربية:
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک لوطی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە): ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو.
التفاسير العربية:
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
بەدڵنیاییەوە من پێغەمبەرم اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە ئەمین و دەست پاکم، ئەوەی اللە فەرمانی پێکردوم بیگەیەنم پێتان ھیچی لێ زیاد و کەم ناکەم.
التفاسير العربية:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم.
التفاسير العربية:
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر.
التفاسير العربية:
أَتَأۡتُونَ ٱلذُّكۡرَانَ مِنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئایا لەناو ئەو ھەموو خەڵکەدا ھەر ئێوەن لە دواوه دەچنە لای نێرەکان؟! (واتا: ھەر بەتەنھا ئێوە خەریکی کاری قێزەونی نێربازین)؟!
التفاسير العربية:
وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٌ عَادُونَ
وە وازدەھێنن لە ھاوسەرەکانتان کە اللە تەعالا بۆی بەدیھێناون تاوەکو چێژیان لێوەربگرن و ئارەزووەکانی خۆتانی تێدا جێ بەجێ بکەن؟! نەخێر بەڵکو ئێوە بەم کارە خراپە نامۆیەتان سنوورەکانی اللە دەبەزێنن.
التفاسير العربية:
قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُخۡرَجِينَ
گەلەکەی پێیان وت: ئەی لوط ئەگەر واز نەھێنیت لەم قسانە و ڕێگری و قەدەغەمان بکەیت لەم کارە ئەوا خۆت و ئەوانەیش لەگەڵتدان شار بەدەرتان دەکەین.
التفاسير العربية:
قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلۡقَالِينَ
لوط پێی وتن: بێگومان من زۆر بێزارم لەو کارەی دەیکەن و ڕقم لێی دەبێتەوە (لە نێر بازی)
التفاسير العربية:
رَبِّ نَجِّنِي وَأَهۡلِي مِمَّا يَعۡمَلُونَ
لوط لە پەروەردگاری پاڕایەوە وتی: ئەی پەروەردگارم خۆم و کەسوکارەكەم لەو سزا و بەڵایە ڕزگار بکە دووچاری ئەمانە دەبێت بە ھۆی کاری خراپیانەوە.
التفاسير العربية:
فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
نزا و پاڕانەوەکەیمان گیرا کرد، وە خۆی و کەسوکارەکەیمان ھەموو ڕزگار کرد.
التفاسير العربية:
إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ
جگە لە ژنەکەی نەبێت کە بێباوەڕ بوو، ئەو لەوانە بوو کە بەسزاکەی اللە تەعالا تیاچوو.
التفاسير العربية:
ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
دوای ئەوەی لوط و کەسوکارەکەی لە گوندی (سەدوم) چوونە دەرەوە، گەلەکەیمان بەخراپترین شێوە لەناو برد.
التفاسير العربية:
وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ
بەردمان لە ئاسمانەوە وەک باران بەسەریاندا باراند، بێگومان ئەوە خراپترین بارانی ئەو کەسانەیە کە لوط لەسزای اللە تەعالا ترساندنی و ئاگاداری کردنەوە، چونکە ئەوان بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارە قێزەون و خراپەی لەسەری بوون.
التفاسير العربية:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بێگومان لەوەی باسکرا لەو سزایەی دابەزییە سەر گەلی لوط بە ھۆی کاری نێربازی و داوێن پیسیانەوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری وەربگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا.
التفاسير العربية:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
التفاسير العربية:
كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
خاوەنی ئەو گوندەی باخ و باخات و دار و درەختی چڕوپڕ و لێک ئاڵاویان ھەبوو ھەموویان پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، کاتێک باوەڕیان نەکرد بە شوعەیبی پێغەمبەریان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت).
التفاسير العربية:
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ شُعَيۡبٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک شوعەیبى پێغەمبەريان پێی وتن: ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لەو؟!
التفاسير العربية:
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە ئەمین و دەست پاکم، ئەوەی اللە فەرمانی پێکردوم بیگەیەنم پێتان ھیچی لێ زیاد و کەم ناکەم.
التفاسير العربية:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم.
التفاسير العربية:
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە لە بەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر.
التفاسير العربية:
۞ أَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُخۡسِرِينَ
کاتێک شتێک دەفرۆشن بە خەڵکی ڕێک و ڕاست پێوانەیان بۆ بکەن، لەوانە مەبن کاتێک شتێک دەفرۆشن بەخەڵکی کەمیان بۆ دەپێون.
التفاسير العربية:
وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِ
ئەگەر ھاتوو شتتان بۆ خەڵکی کێشا بە تەرازووی ڕاست و ڕێک بۆیان بکێشن مافی خۆیان بەتەواوی پێ بدەن.
التفاسير العربية:
وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ
کەم و کوڕی مەکەن لە پێدانی مافی خەڵکیدا، بە گوناھ و تاوان کردن خراپە و گێرەشێوێنی لەسەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە.
التفاسير العربية:
من فوائد الآيات في هذه الصفحة:
• اللواط شذوذ عن الفطرة ومنكر عظيم.
نێربازی کارێکی نامۆی دووره لە فیترەتی پاکی مرۆڤەکان و گوناھێکی گەورەیە.

• من الابتلاء للداعية أن يكون أهل بيته من أصحاب الكفر أو المعاصي.
یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی بانگخواز ئەوەیە کەسوکارەکەی خۆی کەسانی بێباوەڕ و سەرپێچیكاربن.

• العلاقات الأرضية ما لم يصحبها الإيمان، لا تنفع صاحبها إذا نزل العذاب.
پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی ژیانی دونیا و سەر زەوی ئەگەر ھاتوو باوەڕ و ئیمانی لەگەڵدا نەبێت، ئەوە سوود بە خاوەنەکەی ناگەیەنێت ئەگەر ھاتوو سزای اللە تەعالا دابەزی.

• وجوب وفاء الكيل وحرمة التَّطْفِيف.
پێویستە لەسەر باوەڕداران کێشانەو پێوانەیان ڕاست و دروست بێت، وە حەرامیشە کە تەرازوو بازی بکەن و مافی خەڵکی بەتەواوی نەدەن.

 
ترجمة معاني سورة: الشعراء
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - فهرس التراجم

صادرة عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

إغلاق