আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন * - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ


অৰ্থানুবাদ আয়াত: (2) ছুৰা: ছুৰা ছাবা
يَعۡلَمُ مَا يَلِجُ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا يَخۡرُجُ مِنۡهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعۡرُجُ فِيهَاۚ وَهُوَ ٱلرَّحِيمُ ٱلۡغَفُورُ
{زانیاری فراوانی خوای گەورە} [ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری هه‌یه‌ به‌ ژماره‌ى هه‌موو ئه‌و دڵۆپه‌ بارانانه‌ى كه‌ ئه‌چێته‌ ناو زه‌وییه‌وه‌، وه‌ به‌ ژماره‌ى هه‌موو ئه‌و مردووانه‌ى كه‌ ده‌خرێنه‌ ناو زه‌وییه‌وه‌ [ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا ] وه‌ زانیارى هه‌یه‌ به‌ ژماره‌و چۆنێتى و سیفاتى هه‌موو ئه‌وه‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵانه‌ى كه‌ له‌ زه‌وی ده‌رئه‌چێ [ وَمَا يَنْزِلُ مِنَ السَّمَاءِ ] وه‌ زانیارى هه‌یه‌ به‌ ژماره‌و چۆنێتى هه‌موو ئه‌و به‌فرو باران و ته‌رزه‌یه‌ى كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دائه‌به‌زێ [ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ بۆ ئاسمان له‌ فریشته‌كان و كرده‌وه‌ی به‌نده‌كان [ وَهُوَ الرَّحِيمُ الْغَفُورُ (٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییه‌ به‌ به‌نده‌كانی وه‌ زۆر لێخۆشبووه‌ به‌ تاوانه‌كانیان.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
 
অৰ্থানুবাদ আয়াত: (2) ছুৰা: ছুৰা ছাবা
ছুৰাৰ তালিকা পৃষ্ঠা নং
 
আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - কুৰ্দিশ্ব অনুবাদ- ছালাহুদ্দিন - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ

কুৰ্দিশ্ব ভাষাত কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ- অনুবাদ কৰিছে ছালাহুদ্দিন আব্দুল কাৰীমে

বন্ধ