কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (29) সূরা: সূরা আল-কাহাফ
وَقُلِ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلظَّٰلِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمۡ سُرَادِقُهَاۚ وَإِن يَسۡتَغِيثُواْ يُغَاثُواْ بِمَآءٖ كَٱلۡمُهۡلِ يَشۡوِي ٱلۡوُجُوهَۚ بِئۡسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتۡ مُرۡتَفَقًا
[ وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - به‌و بێ ئاگایانه‌ بڵێ: ئه‌م دینه‌ى كه‌ من هێناومه‌ حه‌قه‌و هیچ گومانى تێدا نیه‌و له‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و له‌ لایه‌ن كه‌سی تره‌وه‌ نیه‌ [ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ ] جا هه‌ر كه‌سێك ویستی لێیه‌ با ئیمان بێنێ [ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش ویستی لێیه‌ با كوفر بكات، به‌ڵام [ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ] ئێمه‌ بۆ سته‌مكاران ئه‌وانه‌ی كه‌ كوفر هه‌ڵئه‌بژێرن ئاگرێكمان بۆ داناون كه‌ ده‌وری ماڵیانی گرتووه‌، (سورادق): خانوو ماڵێك له‌ قوماش دروست كرابێ وه‌كو خێمه‌ چۆن ئاگری پێوه‌ بنێیت به‌ یه‌كجار هه‌موو لایه‌كانی ئه‌یگرێ به‌و شێوازه‌ ئاگر ئه‌یانگرێته‌وه‌و ده‌وریان ئه‌دات و رزگاربوونیان نیه‌ [ وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر داوای فریاكه‌وتن و ئاو بكه‌ن ئه‌وه‌ ئاوێكیان پێ ئه‌درێ وه‌كو زه‌یت و مسی تواوه‌ وایه‌، وه‌ ره‌ش و خه‌ست و بۆگه‌نه‌ به‌ئاگرى دۆزه‌خ كوڵێنراوه‌و له‌وپه‌ڕى گه‌رمیدایه‌و ده‌موچاو و ڕوویان ئه‌سووتێنێ له‌به‌ر گه‌رمی [ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا (٢٩) ] كه‌ ئه‌مه‌ خراپترین خواردنه‌وه‌یه‌ وه‌ خراپترین شوێنه‌ كه‌ تیایدا پشوو بده‌ن.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (29) সূরা: সূরা আল-কাহাফ
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ