কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (19) সূরা: সূরা আল-আনফাল
إِن تَسۡتَفۡتِحُواْ فَقَدۡ جَآءَكُمُ ٱلۡفَتۡحُۖ وَإِن تَنتَهُواْ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَإِن تَعُودُواْ نَعُدۡ وَلَن تُغۡنِيَ عَنكُمۡ فِئَتُكُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَوۡ كَثُرَتۡ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
[ إِنْ تَسْتَفْتِحُوا ] كافرانی مه‌ككه‌ كاتێك هاتن بۆ به‌در (ئه‌بو جه‌هل) وتى: خوایه‌ محمد په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى بچڕاند و شتێكى هێناوه‌ كه‌ ئێمه‌ نایزانین، ئه‌مڕۆ له‌ ناوى بده‌و ئێمه‌و موسڵمانان كێ له‌سه‌ر حه‌قه‌ ئه‌وه‌ سه‌ربخه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی كافران ئه‌گه‌ر ئێوه‌ داوای سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن [ فَقَدْ جَاءَكُمُ الْفَتْحُ ] ئه‌وه‌ له‌سه‌ر قسه‌ى خۆتان سه‌ركه‌وتن هات بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ شایه‌نی سه‌ركه‌وتنن و له‌سه‌ر حه‌قن كه‌ موسڵمانانن [ وَإِنْ تَنْتَهُوا فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه‌ ده‌ستهه‌ڵگرن و واز بێنن له‌ كوفرو دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - موسڵمانان ئه‌مه‌ بۆ ئێوه‌ باشتره‌ [ وَإِنْ تَعُودُوا نَعُدْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - كوفر ئێمه‌ش ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمانان سه‌ربخه‌ین به‌سه‌رتاندا جارێكی تر هه‌روه‌كو چۆن له‌ شه‌ڕی به‌دردا زاڵمان كردن به‌سه‌رتاندا [ وَلَنْ تُغْنِيَ عَنْكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْئًا وَلَوْ كَثُرَتْ ] ئه‌و كاته‌ كۆمه‌ڵ و قه‌ومه‌كه‌تان هیچ سوودێكتان پێ ناگه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر چه‌ندێك زۆریش بن [ وَأَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ (١٩) ] وه‌ به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداراندایه‌ به‌سه‌رخستن و یارمه‌تیدان و پشتیوانی كردنیان.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (19) সূরা: সূরা আল-আনফাল
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ